یەکێك لە هەنگاوە سەختەکانی چاکسازی.

یەکێك لە هەنگاوە سەختەکانی چاکسازی.


فەڕەنسا ١٥٨٩-١٧١٥

لە سەدەی شازدەهەمدا جەنگە دەرەکییەکان و شۆرشە ناوخۆییەکان، کاریگەرییەکی گەورەیان لە تێكدان و لاوازکردنی فەرەنسادا هەبوو.
بەشێوەیەك شارەکان چۆلکران و ئاگر ژمارەیەکی زۆریانی کردبووە وێرانە رێگاکان و هۆیەکانی گواستنەوە پشتگوێ خرابوون و بایەخیان پێنەدرابوو، چەتەو رێگرەکان تا پێییان بکرایە فەساد و تالانیان بلاو دەکردەوە، کشتوکاڵ و زەوی و زارەکان خراپببوون و بەهۆی راوەستانی بازرگانییەوە بێکارییەکی زۆر بڵاوببوەوە، بەشی دەولەتیش لە هەموو ئەوانەدا ئیفلاسکردنی خەزێنەو لاوازبوونی جیهازی بەرێوەبەردنی حکومەت بوو. ئەمەش خانەدانەکانی هاندا دەسەڵات بگرن بەدەستەوەو ڕازینەبن چیتر وەلائی خۆیان بدەنە دەست حکومەتی ناوەند.
لە سەدەکانی ناوەڕاست هەندێجار پاشایەکی بێهێز و بێ دەسەڵات، لە رێگای ویراسەتەوە هاتۆتە سەر تەختی پاشایەتی، ئەم پاشا بێهێزەو بێ دەسەڵاتە ئەوەندە هێزو سوپای لەبەردەست دانەبووە، بتوانێ سەروەری وڵات بپارێزێ و ئەمن و ئاسایشی بۆ دابینبکات و خانەدانەکان بێنێتە ژێر رکێفی خۆیەوە.
ئا لەم کاتانەدا هەندێ لە خانەدانەکان و ئەمیری هەرێمەکان، ئەو بێهێزی و بێ دەسەڵاتییەی پاشایان قۆزتووتەوەو دەسەڵات و نفوزی خۆیان جیاکردۆتەوەو بەبێ گەرانەوە بۆ پاشا یان حکومەتی ناوەند، بە ئارەزوی خۆیان کاروباری هەرێمەکانی خۆیان ڕاییکردووە.!
ئەو خانەدان و ئەمیرانە دەسەلاتێکی تەواویان بەسەر ئەو هەرێمانەدا هەبووە کە خۆیان تێیدا ژیاون، هەربریارێكی حکومەت و پاشا لە بەرژەوەندی ئەواندا نەبواییە زۆر بە توندی بە گژ بریارەکاندا دەچوونەوە.
خانەدانەکانی ئەو هەرێمانە چۆنیان بویستایە ئاوا لەلایان خەلکەوە خزمەت دەکران.
هەندێ جار چاوچنۆکی و تەماحی خانەدانێك، وایکردووە خۆی وەك پاشای ئەو ناوەیە ببینێ و پەلاماری ناوچەکانی تەنیشت و دەوروبەری خۆی داوەو زەوی و زارەکانی داگیرکردووەو خستونیەتە سەر مەملەکەتەکەی خۆیی.
هەر بۆیە سەردەمی دەرەبەگ و خانەدانەکان لە سەدەی ناوەڕاستدا پر بووە لە زنجیرەیەك جەنگی خوێناوی و کارەساتبار، هەر بەو هۆیەشەوە وڵات لە نێو شەڕ و پێکدادانی بەردەوامدا نقومببو.
پاشا چاکسازەکان تاکو دەسەڵاتی وهێزی ئەو خانەداناننەیان لە ناوبرد و ئیمتیازاتەکانیان نەهێشت، توشی گیر و گرفی و دەردەسەری زۆر هاتن.
لێرەوە مرۆڤە سەرەتا واهەستیدەکرد هەموو ئەو هەوڵ و تێکۆشانە زۆرەی لەلایان دەرەبەگ و خانەوادەکان دەدرا بۆ بەهێزی و خزمەت کردنی یەکێتی وڵات دەدرا.! بەڵام وانەبوو، بۆیە هەر لەسەدەی پازدەهەمەوە بەفیرۆ دەچیت دەبێتە پوشی دەم با.!
بەڵام دەرکەوتنی هەندێ کەسایەتی بەهێز و دلسۆز بارودۆخەکەی ڕزگارکرد، چونکە توانیان ئاسایش بپارێزن و رژێمیش بگەرێنەوە سەر سکەی خۆی.
لەم پێناوەدا کۆمەلێ چاکسازی ئەنجامدرا کە بووە هۆی بەهێزکردنی دەسەڵاتی ناوەند و پاشایەتی ڕەها، ئیدی فەرەنسا لە سەدەی حەڤدەهەمدا بوو بە هێزترین دەوڵەت لە ئەوروپا.
یەکەمین کەسێك لەوانە توانی هەیبەت بۆ فەرەنسا دروست بکات "هێنری ناڤار" بوو کە بە هێنری چوارەم ناسراوە.
Top