ھەڵبژاردن تاکە رێگایە بۆ چارەسەری دۆخی کوردستان

ھەڵبژاردن تاکە رێگایە بۆ چارەسەری دۆخی کوردستان
وابریارە لە چەند رۆژی داھاتوودا ھەردوو سەرۆکایەتی پەرلەمان وحکومەت لەگەل کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی کۆببنەوە سەبارەت بەدانانی بەرنامەیەک بۆ چۆنیەتی بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان لە ھەرێمی کوردستان کە بەمەش دەرگایەک بەرووی خەڵکی کوردستان دەکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان .کەماوەی چەند مانگێکە رەوشێکی نەخوازراو دروست بووە کە کۆمەلە کێشە وگرفتی بەدوای خۆی داھێناوە کە بەدڵنیایەوە ھەموو ئەمانە وای کرد ورتر ھەولی چارەسەرکردنیان بدرێت بۆیەش گەرانەوە بۆ رای گەل و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن چاکترین بژاردەیە بۆ زامنکردنی ئاییندەێکی خۆش تر وچارەسەرکردنی کێشەکان کە دەنگ دان تەنیا بریتی نیە لە پەنجە خستنە سەر مرەکەب وکاغەز دانانە ناوسدوق بەڵکو شێوازێکی تازەیە بۆ ئەنجام دانی کێبرکێکی سەردەمیانەو کۆتایی ھێنان بە کێشە وململانی یەکان کە گرنگە و ئەرکی ھەموولایەکە لە ئاست ھەستیاری ئەم قۆناغە ھەستیار وچارەنووسازەیە دابن وھەولی سەرخستن و زەمینە سازی بۆ ھەڵبژاردنەکان بدەن وەبە بیانووی نا لەبارەی دۆخەکە ھەولی لە مبەر دروست کردن و دواخستنی نەدەن راستە ھەرێمی کوردستان دووچاری قەیران ودۆخێکی نەخوازراو بووینتەوە بەلام ئایە دەکرێت دەستە وەسان بووستین ؟بەلکو پێویستە بەگەرم و گوری یەوە بەروپیری ئەم پرسە یە بچین کە تەنیا ھەڵبژاردن دەتوانێ دۆخی کوردستان بگۆرێت و مەسەلەکان یەکلابکاتەوە و کێشەکان چارەسەر بکات ھەمووانیش چاک لە یادمانە لە ساڵی (١٩٩٢) لەگەل ئەوەی کوردستان لە رەوشێکی زۆر خراپ دابوو لە ھەموو بورەکاندا و دەزگای رەسمی ومەدەنی ھیچ ئەزموونێکی ھەڵبژدنیش نەبوو بەلام تواندرا سەرکەوتوانە یەکەمین پرۆسەی ھەڵبژاردن بەرێوەبچێ کە لە سایەی دا گەلی کوردستان بۆ یەکەم جار بووە خاوەن دامەزراوەی شەرعی کە بەدلنیایەوە قۆناغەی ئێستامان زۆر جیاوازترە لەگەل ئەوکات بەلام یەک دەنگی و ھاوکاری ھەموو لایەنەکانی پێویستە تا لەم رێگایەوە گەلی کوردستان رای خۆی دەرببرێت و نوێنەری راستەقینەی خۆی دیاری بکات تا ئەم دۆخەی ئێستای کوردستان تێ پەرین وھەولی چاکترکردنی ژیان وگوزەرانی ھاولاتیان بدرێت .
خوای گەورە ھاوکاری ھەموولایەکمان بێت .
Top