بـــا نـــه‌هــێــڵــیــن مــێـــژووى خـــیـــانـــه‌ت كـردن دووباره‌ بیته‌وه‌ ؟!!!

بـــا نـــه‌هــێــڵــیــن مــێـــژووى خـــیـــانـــه‌ت كـردن دووباره‌ بیته‌وه‌ ؟!!!

زۆربه‌مان ئاگادارییه‌كى ته‌واومان نیه‌ له‌ مێژووى گه‌له‌كه‌مان و نازانین تا ئێستا به‌ چ شێوه‌یه‌ك ژیاوه‌ و بۆچى تا ئێستا وه‌كو گه‌لێكى بێ ده‌وڵه‌ت ده‌ژین و نه‌بوینه‌تە خاوه‌نى ده‌وڵەتى سه‌ربه‌خۆى خۆمان , زۆر له‌ قوتابیانى زانكۆم بینیوه‌ كه‌ مێژووى گه‌لى خۆیان و ناوى زۆربه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى كه‌ خه‌بات و شۆرشیان كردووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجى كوردایه‌تى نازانن ، ئێستا زۆربه‌ى خه‌ڵكى ئێمه‌ زانیارى ته‌واویان له‌ ده‌سكه‌وت و شه‌ڕه‌كان و فتوحاتەکانی ئیسلامی هه‌یه‌ به‌ڵام هیچ له‌ مێژووى گه‌لى كورد و ناوى ئه‌وانه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ رابردوودا خه‌باتى نه‌ته‌وه‌ییان كردووه‌ و خوێنیان كردوته‌ قوربانى بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجى نه‌ته‌وایه‌تى گه‌لى كورد نازانن ، ئه‌مانه‌ هه‌موو مێژوون .
گه‌لێك كه‌ مێژووى به‌رخودان و خه‌بات و سه‌رهه‌ڵدانى گه‌له‌كه‌ى نه‌زانێت ، نه‌زانێت كێن ئه‌وانه‌ى خه‌باتیان كردووه‌ و قوربانیان داوه‌ له‌ رابردوو و ئێستاش خه‌بات ده‌كه‌ن و له‌ داهاتوش ئاماده‌ن بو خه‌بات كردن و قوربانیدان بۆ گه‌یاندنى رێڕه‌وى خه‌باتى كوردایه‌تى بو مه‌نزلگاى خۆى كه‌ دامه‌زراندنى ده‌وڵەتى كوردییه‌ چۆن بتوانن باسى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و گه‌یشتن به‌ ئامانجى نه‌ته‌وایه‌تى بكه‌ن ، ئایا ئێمه‌ى گه‌لى كورد ده‌زانین بۆچى په‌یمانى سایكس بیكۆ و لۆزان و بە غدا و جەزائیر هه‌موو په‌یمانه‌كانى ترى دژى گه‌لى كورد به‌ستراون ؟ وە تا ئێستاش هه‌وڵ ده‌درێت كه‌ په‌یمانى تر له‌ دژمان ئه‌نجام بدرێت بۆ نه‌گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كه‌مان ، ئایا ده‌زانین بوچى گه‌لى كورد تا ئیستا نه‌بویته‌ خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆى؟ ئی
ئێمه‌ى گه‌لى كورد پێویسته‌ به‌ مێژووى دێرینی خۆماندا بچینه‌وه‌ و تێبگه‌ین له‌ هه‌موو ئه‌و هۆكار و به‌ربه‌ستانه‌ى كه‌ بونه‌ته‌ رێگر له‌ گه‌یشتنمان به‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كان پێداچونه‌وه‌ى وه‌ردى تیا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى خاله‌ لاوازو و به‌هێزه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین ، پلانمان هه‌بیت بۆ داهاتوو .پێداچونه‌وه‌ى مێژوو زۆر گرنگه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ مێژوودا بژین به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دروست بكرێت و به‌رنامه‌ وپلانمان هه‌بێت بۆ داهاتوو . یه‌كریزى گه‌ل زۆر پێویسته‌ بۆ ریكخستنى ئێستا و دروست كردنى داهاتوو ، ئه‌و خه‌باته‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌ ڕابردوو و ئیستا ده‌ستى پیكردووه‌ هه‌مان رێره‌وى خه‌باتى سه‌ركرده‌كانى رابردووه‌ كه‌ خه‌باتیان كردووه‌ بۆ دامه‌زراندنى ده‌وله‌تێكى گه‌وره‌ى كوردى .
تیگه‌یشتنى سه‌رۆك بارزانى و ئاگاداربوون و پێداچونه‌وه‌ى به‌رێزیان له‌ مێژووى
کۆنى گه‌لى كورد ، كارو پلانى بۆ ئێستا و داهاتوو ده‌زانێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل پێشهاته‌كان بكات و ده‌زانێت چۆن داشى شه‌تره‌نج بجوڵێنێت ، ئه‌وه‌ى ئێمه‌ى نیگەران كردووه‌ لێدوان و هه‌ڵسوكه‌وتى هەندێ لایه‌نى سیاسیه‌ كه‌ دژى ئه‌م ئاراسته‌یه‌ كار ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌ست دروست بكه‌ن و مێژووى ده‌یان جاره‌ دوباره‌ بكه‌نه‌وه‌ ، باهه‌مومان به‌بێ جیاوازى بیروبۆچونى سیاسى و ئایینى له‌گه‌ڵ گشت پیكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌وانه‌ى له‌م وه‌ڵاته‌دا ده‌ژین ببینه‌ پەیژه‌یه‌ك بو سه‌ركه‌وتنى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌ گه‌وره‌كانى كه‌ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردییه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له‌ش له‌ ده‌ستمان بچێت و ئه‌و كه‌شتیه‌ى كه‌ هه‌مومان به‌ بێ جیاوازى بیرو بوچونى سیاسى ئایینى تیا ده‌ژین نقوم بیت ئه‌وه‌ هه‌مومان به‌ بێ جیاوازى تیا ده‌خنكێین ، جارێکی تر میژووى له‌ ناوچوونمان و خیانه‌ت كردن به‌ گه‌ل و وه‌ڵات دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌ ناو ده‌ست و هیزه‌ سیاسیه‌كانمان یه‌ك نه‌خه‌ین ئه‌مرۆش و خه‌ونى ده‌وڵه‌ت بونمان ده‌بێته‌ مێژوو وه‌كو مێژووه‌كانى تر .

Top