لافیتەی کابرا و هەڵوێستی هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەى گۆڕان

لافیتەی کابرا و هەڵوێستی هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەى گۆڕان
کوڕێک خوو بەوە دەگرێ هەر لافیتەیەک ببینێ بیباتەوە ماڵەوە بڵێ: ئەو لافیتەیەم هێناوەتەوە ئەگەر ئیشتان پێبوو بەکاری بێنن، رۆژێک لافیتەی ئاهەنگێک دەباتەوە و دەیداتە نەکی و دەڵێ: ها نەنە ئەگەر ئیشت پێبوو بەکاری بێنە.
رۆژێک کوڕەکە دەچـێتەوە ماڵەوە و نەکی نان دەکات، دەبینێ نەنکی قاچی بڵاو کردووە و لەناو رانی شت نووسراوە، کاتێک لێی نزیک دەبیتەوە لەناو رانی نووسراوە بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکان دەکەین، تومەز ئەوە لافیتەکەیە و نەنکی کردوویەتی بە دەرپێ, کوڕە دەڵێ: نەنە هەستە من نانەکە دەکەم، پیاوانی گەڕەک ئەوە ببینن ماڵمان دەبێتە نیوانخانە.
لەگەڵ گەرمبوونی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەى گۆڕان و مالیک دۆستەکانی تر بە شێوەیەک تەنگاو بوون، هەر ئەوە ماوە لافیتەیەک لە کۆڵیان ببەستن و لێی بنووسن: بەخێرهاتنی هەموو دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان دەکەین.
Top