ئەو خەیاڵەی دوای ٤٣ ساڵ بوو بە واقع

ئەو خەیاڵەی دوای ٤٣ ساڵ بوو بە واقع
لە ساڵی ١٩٧٤و لە گەرمەی شەڕی نێوان شۆڕشی کورد و رژێمی بەعس کە ئەوکات تەمەنم دە دوانزە ساڵان بوو، بە هۆی ئەوەی گوندەکەمان ئازاد کراو بوو بە تەمەنەکان بەردەوام باسی جاش و پێشمەرگەیان بۆ دەکردین و بەردەوامیش پێشمەرگەمان دەدتین و قسەیان بۆ دەکردین، ئەوەش روحی شۆڕشگێری و خۆشەویستی پێشمەرگەی زیاتر لەلا درووست کردین، شەوانە منداڵانی گوند کۆ دەبوونەوە و دەستمان دەکرد بە گەمە کردن، لە گەمەکەدا دابەش دەبووین بەسەر دوو دەستەدا، دەستەیەکمان دەوری پێشمەرگەمان دەبینی و دەستەکەی تریش دەوری جاشیان دەبینی، ئیتر بەردەبووینە گیانی یەکتری و هەر بە راستی دەستمان دەکرد بە شەڕ و لە یەکتریمان دەدا و هەندی جاریش دەموچاوی یەکتریمان بریندار دەکرد، گەمەکەش وا دادەنرا لە کۆتاییدا ئەو دەستەی دەوری پێشمەرگەی دەبینی سەربکەوێ و دەستەکەی ناچار بە هەڵاتن بکرێ، ئێستا کە (٤٣) ساڵ بەسەر ئەو رووداوانەدا تێدەپەڕی و ئەو بیروەریانە بەبەر چاوماندا گوزرە دەکەن، بە راستی ئەو خەیاڵەی منداڵی بۆتە واقع، ئەوانەی ئەوکات دەوری پێشمەرگەمان دەدی هەموویان پارتین و داوای سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، ئەوانەش کە دەوری جاشیان دەبینی زۆربەیان بزووتنەوەی گۆڕانن و تاکوتەراشیان لاینەکانی ترن و داوای چوونەوە بەغدا دەکەن، تەنها یەکێک لەوانەی ئەوکات لە گەمەکەدا دەوری جاشی دەبینی ئێستا پارتییە و زۆر جاران دەڵێ: ئەوکاتەش کە دەوری جاشم دەبینی ویژدانم زۆر ئازاری دەدام، بەڵام گەمەی شەوانەی مناڵیم ئەوەندە لا خۆش بوو، بەلامەوە گرنگ نەبوو لە بەرەی گەلدام یان لە بەری خیانەت، ئەوەی بەلامەوە گرنگ بوو هەرچی زووە دەست بکەین بە گەمە و یەکتری راو بنێین و پەلاماری یەکتری بدەین.
Top