شەڕی داگیرکاری.. شاناز و شاسوار بە نموونە

شەڕی داگیرکاری.. شاناز و شاسوار بە نموونە
تا دێ شەڕی نێوان شاناز و شاسوار گەرم دەبێ، هەردووکیان یەکتری بەوە تاوانبار دەکەن کە هەزاران مەتر زەویان لە سلێمانی داگیر کردووە، هەردووکیشیان راست دەکەن و ئەوەی دەیڵێن: نە تۆمەتە و نە بوختان، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە شەڕی شاناز و شاسوار و هەموو شاناز و شاسوارەکانی ناو سلێمانی سرووستی شەڕی نێوان داگیرکارانی کوردستانی وەرگرتووە، داگیرکارانی کوردستان چەندی شەڕی نێوانیان گەرم بێ، کە باس هاتە سەر کورد شەڕی نێوان خۆیان سڕ دەکەن و لە یەک سەنگەردا دژ بە کورد و ماف و ئازادیە نەتەوەییەکانی دەجەنگن، شاناز و شاسوار و هەموو شاناز و شاسوارەکانی سلێمانیش، چەندی شەڕی نێوانیان گەرم بێ و شمشێر بخەنە سەر گەردنی یەکتری، کە باس هەتە سەر پارتی شمشێرکان دەخەنەوە ناو کالان و پشت لە یەکتری دەدەن و بە یەک ئاواز دەقیڕێنن.
Top