په‌یامی فازل میرانی به‌بۆنه‌ی 44 ه‌ مین ساڵیادی شۆرشی گوڵان-ه‌وه‌ : شۆڕشی گوڵان لە كاتێكدا هەڵگیرسا، كە نەیارانی گەلەكەمان گرەویان لەسەر ریشەكێش كردنی شۆڕش و بێ ئومێد كردنی گەلی كوردستان دەكر

په‌یامی فازل میرانی به‌بۆنه‌ی 44 ه‌ مین ساڵیادی شۆرشی گوڵان-ه‌وه‌ : شۆڕشی گوڵان لە كاتێكدا هەڵگیرسا، كە نەیارانی گەلەكەمان گرەویان لەسەر ریشەكێش كردنی شۆڕش و بێ ئومێد كردنی گەلی كوردستان دەكر
به‌رێز فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی به‌بۆنه‌ی چل و چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شۆرشی گوڵانی پێشكه‌وتن خوازه‌وه‌ .. په‌یامێكی ئاراسته‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و تێكرای پێشمه‌رگه‌ و كادرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تیی :
شۆڕشی گوڵان لە كاتێكدا هەڵگیرسا، كە نەیارانی گەلەكەمان گرەویان لەسەر
ریشەكێش كردنی شۆڕش و نەهێشتنی هیوا و بێ ئومێد كردنی گەلی كوردستان دەكرد
شۆڕشی گوڵان نیشانە و سیمبوڵێكی دیكەی مێژووی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمانە، كە هیچ كات و سەردەمێك لە درێژەدان بە خەباتی خۆی لە پێناو بەدەست هێنانی مافە رەواكانی كۆڵ نادات و لە بەرەنگار بوونەوەی دۆخی نەخوازراوی كە بەسەر گەلەكەماندا سەپێندراوە، سارد نابێتەوە.
شۆڕشی گوڵان لە كاتێكدا هەڵگیرسا، كە نەیارانی گەلەكەمان گرەویان لەسەر ریشەكێش كردنی شۆڕش و نەهێشتنی هیوا و بێ ئومێد كردنی گەلی كوردستان دەكرد، بێ ئاگا لەوەی هیچ گەلێك بەرانبەر بە زۆر و ستەم كۆڵ نادات. سەركردایەتیی كوردستان بە رەچاو كردنی هەلومەرجی قۆناغەكە و لەبەر رۆشنایی رێنمایی جەنابی مستەفا بارزانی و بە رابەرایەتیی هەردوو سەركردە ئیدریس بارزانی و مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئامادەیی و بە دەنگەوە هاتنی هەڤاڵانی تێكۆشەر و هاوسەنگەر و هاوخەباتی ئەوان لە پێشمەرگەی دڵسۆزی خاك و نیشتیمان، دروست لە 26/ئایار/1976دا شۆڕشی گوڵان وەك درێژە پێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول هەڵگیرسا و پێشمەرگەش وەك ئێستا بۆ داكۆكی كردن لە سەروەریی خاكی كوردستان، چوونەوە نێو سەنگەری بەرەڤانی و بەرگری كردن لە خاك و خەڵكی كوردستان.
یادكردنەوەی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شۆڕشەكانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان ، ئەركێكی دروست و بەجێیە و رێز گرتنە لە تێكۆشانی دەیان نەوەی نەتەوەكەمان كە گیانی خۆیان لە پێناو سەربەستی و ئازادیی كورد و كوردستان بەخت كرد.
هەر لەو یادەدا لە جێی خۆیدایە كە دروود بۆ شەهیدان سه روه ريان بارزانى نه مر وكاك ئيدريسى هه ميشه له ياد و پێشمەرگە و سەرجەم تێكۆشەرانی گەلەكەمان بە گشتی و پێشمەرگە و تێكۆشەرانی شۆڕشی گوڵان بنێرین. لاشمان وایە ئەم لاپەڕانەی مێژووی تێكۆشانی گەلەكەمان، توێشووی كار كردنی ئەمڕۆمانە بە ئاراستەی رێكخستنی نێوماڵی كورد و دەست خستنە ناو دەست لە پێناو خۆسازدان بۆ هەر ئەگەر و گۆڕانكارییەك، بەو جۆرەی دەسكەوتی گەلەكەمان بپارێزین و بە ئاراستەی بەدی هێنانی خەونی هەمیشەیی و دادپەروەرانەی گەلی كوردستان درێژە بە كار و خەبات بدەین.
Top