سزای تەقەکەران لە بۆنە گشتی و تایبەتیەکان دا تەقەی خۆشی هۆكارێكی نانەوەی پشێووی و زیان گەیاندنە بە بەرژەوەندی گشتی كۆمەڵگا

سزای تەقەکەران لە بۆنە گشتی و تایبەتیەکان دا تەقەی خۆشی هۆكارێكی نانەوەی پشێووی و زیان گەیاندنە بە بەرژەوەندی گشتی كۆمەڵگا
دیادرەی تەقەكردن بۆ لایەنی پەیوەندار و پۆلیس دەریدەخات كە دیادرەی چەكداری لەناو كۆمەڵگاوە تەشەنەی ساندووە
تەقەكەران بەپێیی یاسا سزاو لێچێچینەوەی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت

بەداخەوە هەندێكجار لەهەندێ بۆنە و مەراسیمدا کۆمەڵە کەسانێك بۆ خۆشی دەڕبڕین ھەڵدەستن بە تەقەکردن لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنەش جگە لەوەی دڵەڕاوكێ و پشێووی لێ دروست دەبێت بەتایبەتی لەلایەن بەساڵاچوان و نەخۆشانی درێژخایەن و ھاوڵاتیانیش بریندار دەبن و هەندێجار حالەتی مردنیش روودەدات، گەرچی بەڕێز سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و داواكاری گشتی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان هەڵدەستن بە گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تەقەکەران لە رووی یاساییەوە مامەلە لەگەڵ حالەت و تەقەكەرەكان دەكەن، بەڵام ئەو دیاردەیە هەر وەك خۆی ماوەو خەڵك هەست بە بەرپرسیاریەتی ناكات. هەر چەندە وەك دەزانین بۆ ئەو دیاردەو حاڵەتانەش دیارە یاساو ماددەی یاسایی و سزای دیاریكراو هەیە و دەتوانرێت جێبەجێ بكرێت بۆ زیاتر ئاشنابوون بەو یاساو ماددانە و خستنەڕوویان بۆ بەرچاوی هاوڵاتیان بەباشمانزانی بەرێز دادەوەر ئازاد حاجی كاكوڵ ئەندامی داواكاری گشتی لە شاری هەولێر ئەو بابەتە گرنگەمان بۆ روون بكاتەوە كە بەرێزیان لەوەڵامی پرسیاری گوڵان بەمجۆرە هاتە ئاخاڤتن:
تەقەكردن بەهەر هۆكارێك بێت لە هەرێمی كوردستان بەبڕیار قەدەخەكراوە، لەكلتێكدا لایەنی هیزو لایەنە ئەمنی و پێیوەنداریش بەبێ هۆكار تەقە بكەن ئەوە جگە لەوەی كارێكی شیاو نییە، بەڵكو لێپێچینەوەشی لەگەڵە، لەلایەكی دیكە ئەگەر هاوڵاتی و خەڵك لە هەر بۆنەو مەراسیمێك هەستن بە تەقەكردن كە پشێووی زۆر لەناو كۆمەڵگاو شارو شوێنەكە دروست دەكات هاوكات دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ و نارەحەتی بەتایبەتی بۆ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و ئەو تەقەكردنە شتێكی دیكەش بۆ لایەنی بەرپرسی بەدەستەوە دەدات كە چەك و ژمارەكەی و جۆری چەكان چەندە كە لەناو كۆمەڵگا بەربڵاوە وەك دەزانین لە هەرێمی كوردستان لە رووی یاساییەوە چەندین ساڵە هەبوونی چەك لەلایەن خەڵك سنووردارو قەدەغەكراوە بەبڕیارو چەندین هەڵمەتیش بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەك لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆو هیزە ئەمنیەكان و بۆلیس ئەنجامدراوە كە دەرئەنجامی باشیشی هەبووە، هەروەها لەكاتی تەقەی خۆشیەوە بۆمان دەردەكەوێت كە هێشتا چەك لەناو خەڵك و كۆمەڵگاكەمان هەیەو بەر بڵاوە گەرچی دەزانین هەبوونی چەك لەلای خەڵك بەپێ مۆلەت دەبێت و هەموو جۆرە چەكێكیش نابێت بەڵكو ئەو چەكەی هەڵدەگیرێت یان مۆلەتی پێدراوە لەلایەن وەزارەتی و لایەنی پەیوەندار لە هەرێمی كوردستان جۆری چەكەكە دیاریكراوە، بەڵام لێرەو لەوێ كە هەندێجار دیاردەی تەقەكردن دووبارە دەبێتەوە و هەر بەو تەقەكردنەشەوە دەبینین كە خەڵك و كۆمەڵگاكەمان زەرمەند ەبن بۆیە تەئكید دەكەمەوە كە بێگومان تەقەی خۆشی یاخود هەر تەقەكردنێك بێت لەدەرەوەی ئەوامرو لایەنی پەیوەتداربێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەتایبەتی لەناو شارو قەرەباڵخی بە پێی یاسایی سزاکانی عێڕاقی تاوانە بە پێی یاسایی ژمارە (111)ی ساڵی (1969)ماددەی (495)ئەوەی چەکی ئاگردار یان قوتوی ئاگری یا مایەکانی دیکەی تەقەمەنی لە ناو شارەکان یان گوندەکان یا شارۆچکەکان تەقاندبێ بە گرتن سزا دەدرێ لە (1) مانگ زێاتر نەبێت یا بە بژاردن (غرامه)، بەڵام ئەگەر ھاتوو لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنانە خەڵك بە سادەیی بریندار بوو بە پێی ماددەی (416) بڕگەی یەك بەند دەکرێت تا شەش مانگ وە بە بژارکردنیش، بەڵام ئەگەر ھاتوو برینەکەی بووە ھۆی لە دەستدانی ئەندامێکی جەستەی بە (2) ساڵ بەند دەکرێت، هاوكات ئەگەر ھاتوو لە ئەنجامی تەقەکردنەکە کەسێک مرد بە پێی ماددەی (411) لە سالێک کەمتر نەبێ وە بە بژارکردنیش ئەوە تەقەكەرەكە سزا دەدرێت، هەروەها لەكاتێكدا بووە ھۆی مردنی 3 کەس زیاتر ئەوە تەقەكەرەكە لە 3 ساڵ نابێ کەمتر بەند بکرێت، چونكە ئەو جۆرە حالەتە دەچێتە خانەی کوشتنی بێ ئەنقەست(ھەڵە).
Top