چۆن بەرەنگاری ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەبینەوە؟

چۆن بەرەنگاری ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەبینەوە؟
ڤایرۆسی كۆڕۆنا Coronavirus بە شێوەیەكی سەرەكی لە نێو ئاژەڵاندا هەیە و بڵاودەبێتەوە، ئەم ڤایرۆسە لە ئاژەڵی تووشبوو بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە، وەكو ڤایرۆسەكانی سارس Sars-CoV و مێرس MERS-CoV، هەروەها ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە مرۆڤێكی تووشبوو بۆ یەكێكی دیكە دەگوازرێتەوە، كە خۆی گۆڕیوە بە جۆرێكی نوێ بە ناوی كۆڤید COVID-19، یان 2019-nCoV. ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە دەرەوەی لەشدا بۆ ماوەی 8-12 كاتژمێر بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بریتین لە نیشانەكانی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش (تا)، كۆكە، پژمین، زیادبوونی دەردراوی لووت، كڕانەوەی قوڕگ، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، هەناسەتەنگی، یان گرفت لە هەناسەوەرگرتن و هەناسەدانەوەدا. لە حاڵەتە سەختەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەوانەیە كە مەسەلەكە بگاتە هەوكردنی تیژی شانەی سییەكان Pneumonia، یان پەككەوتنی گورچیلە Kidney failure كە ژیان دەخەنە مەترسییەوە.
رێژەیەكی زۆری تووشبووان پاش ماوەیەك بە تەواوی چاك دەبنەوە، بەتایبەتی ئەوانەی كە سیستمی بەرگریی لەشیان بەهێزە، بەڵام ئەو تووشبووانەی كە زیاتر ئەگەری ئاڵۆزییەكانیان لێ دەكرێت، كە سیستمی بەرگریی لەشیان لاوازە، ئەمانەن: منداڵی بچووك، بەساڵاچووانی 60 ساڵی و بەسەرەوە، ئافرەتانی دووگیان، ئەو كەسانەی كە چارەسەری كیمیایی Chemotherapy بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە وەردەگرن، هەروەها تووشبووان بە ئایدز.
رێگاكانی گواستنەوە
ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە كەسێكی تووشبوو بۆ كەسێكی دیكە بە رێگای بەركەوتنی راستەوخۆ، یان زۆر نزیكبوونەوە كە دووریی نێوانیان لە دوو مەتر كەمتر بێت، دەگوازرێتەوە، بە پەڕینی پڕوشك لەگەڵ كۆكە، یان پژمیندا و گەیشتنی بە دەست، یان دەم، یان لووتی كەسێكی دیكە و هەڵمژینی لەگەڵ هەناسەدا، هەروەها بەركەوتن بەو شوێنەی كە ڤایرۆسەكەی كەوتۆتە سەر، وەكو دەسكی دەرگا، یان هەر روویێكی دیكە. پاش گەیشتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بە كەسێكی تەندروست، ئەوا لە ماوەی 2-14 رۆژدا ئینجا نیشانەكان سەرهەڵدەدەن.
كەی توشبوو توانای گواستنەوەی ڤایرۆسەكەی هەیە، بۆ كەسانی دی؟ نەخۆش زیاتر لەو كاتەدا ڤایرۆس دەگوازێتەوە كە نیشانەكانی لێ دەردەكەون، لەوانەشە كە پاش تووشبوون و پێش دەركەوتنی نیشانەكان توانای گواستنەوەی هەبێت، بەڵام تا راددەیەكی كەم. ڤایرۆسی كۆڕۆنا بە ئاسانی و بە خێرایی دەگوازرێتەوە. ئەگەرچی لێكۆڵینەوەی چڕوپڕ لە سەرتاسەری جیهاندا بەردەوامن، بەڵام تا ئێستا هیچ پێكوت (ڤاكسین) و چارەسەرێك بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنا نەدۆزراوەتەوە، تاكە رێگا خۆپاراستنە، بۆ دڵنیابوون لە پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی خۆپاراستن، پێویستە كە هاووڵاتیان سەرەتا بە رێگاكانی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئاشنا بن، كە لەسەرەوە باس كران، بە مەبەستی خۆپاراستن، یان رێگرتن لە بەركەوتن بە ڤایرۆس، یان گەیشتنی ڤایرۆس بە لەش، پێویستە پەیڕەوی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بكرێت:
Top