دەستپێكی قۆناخێكی نوێ كاری پێكەوەیی و هەما هەنگی لەنێوان دەسەڵاتە جیاوازەكاندا

دەستپێكی قۆناخێكی نوێ  كاری پێكەوەیی و هەما هەنگی  لەنێوان دەسەڵاتە جیاوازەكاندا
«جیاوازیی نێوان سیاسەتمەدارو دەوڵەتمەدار ئەوەیە كە سیاسەتمەدار لەناو پرۆسەی سیاسیدا هەمیشە چاوی لەسەر سندوقەكانی هەڵبژاردنی داەاتووە و هەموو خەمی ئەوەیە كە لە هەڵبژاردنی داەاتوودا دەنگی زیاتر بەدەست بەێنێت، بەڵام دەوڵەتمەدار لەناو پرۆسەی حوكمڕانیدا تەنیا چاوی لەوەیە كە داەاتوویەكی باشتر بۆ نەوەكانی ئێستا و داەاتوو دابین بكات و، وەڵامی خواست و داواكارییەكانی گەلەكەی بداتەوە.»
ئۆستن رەنی لە كتێبی سیاسەتی حوكمڕانیدا

دوای كاندیدكردنی لەلایەن سەرۆك بارزانی و متمانە وەرگرتنی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، نێچیرڤان ئیدریس بارزانی ئەركێكی قورس لە قۆناخێكی نوێی پرۆسەی حوكمڕانیی كوردستاندا پیادە دەكات. ئەوجا لەگەڵ ئەوەی پێشتریش نێچیرڤان بارزانی هەر هەڵبژاردەی سەرۆك بارزانی بووە بۆ ئەركە قورسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان و كاری پێكەوەیی لە نێوان حزب و پێكەاتە نەتەوەیی و ئایینەكانی كوردستاندا، بەڵام ئەمجارەیان ئەركەكەی لە جارانی پێشوو قورستر و جیاوازترە و سەرۆكایەتیی قۆناخێكی تازەی پرۆسەی حوكمڕانی لە كوردستاندا دەكات.
نێچیرڤان بارزانی ئەزموونی سەرۆك وەزیرانی چوار كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی هەیە، بەڵام ئەم شێوازی حوكمڕانیی ئەم چوار كابینەیە تەنیا شێوازێكی حوكمڕانی دەوڵەتمەدارێك پیشان نادەن، بەڵكو چوار شێوازی جیاوازن لە زنجیرەی چوار قۆناخی جیاواز و تایبەتی لە هەرێمی كوردستاندا، هەربۆیە ئەگەر هەڵوەستەیەك لەسەر ئەم چوار قۆناخە بكەین، ئەوا لە هەر قۆناخێكدا هەست بە بوونی بیركردنەوەیەكی نوێ بۆ شێوازی حوكمڕانی لە كوردستاندا دەكەین:
1. یەكەمین ئەزموونی نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا لە ساڵی 2000 و لە كابینەی چوارەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دەست پێ دەكات. لەو قۆناخەدا كە ئەو بووە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتێكی یەكگرتوو نەبوو، بەڵكو لە هەرێمی كوردستاندا دوو حكومەت هەبوو، كە بریتی بوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان (ئیدارەی هەولێر)، حكومەتی هەرێمی كوردستان (ئیدارەی سلێمانی)، لەمەش خراپتر، حكومەتی هەرێمی كوردستان (ئیدارەی هەولێر) لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە چاودێری دەكرا، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان(ئیدارەی سلێمانی) لە دەرەوەی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان بوو، لەم قۆناخە سەختەدا شێوازی دەوڵەتمەدار نێچیرڤان بارزانی، توانی ژینگەیەكی ئەوتۆ دروست بكات، كە متمانەیەكی گرنگ لە نێوان هەردوو ئیدارەی ( هەولێر و سلێمانی) دروست بكاتەوەو هەردوو ئیدارەكەی خستەوە ژێر چەتری پەرلەمانی كوردستانەوە، بە مانایەكی دیكە لەگەڵ ئەوەی لەو قۆناخە هەستیار و سەختەدا بێ متمانەیی نێوان پارتی و یەكێتی رێگەی نەدەدا كە هەردوو ئیدارەكە بە ئاسانی یەك بگرنەوە، بەڵام شێوازی حوكمڕانیی نێچیرڤان بارزانی تا راددەیەكی زۆر ئەو بەسەتەڵەكی بێ متمانەیەیی تواندەوە و، نەخشەڕێگەی بۆ یەكگرتنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دروستكرد.
2. لە ساڵی 2006 دوای رێككەوتنی پارتی و یەكێتی بۆ یەكگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی ( هەولێر و سلێمانی) لە چوارچێوەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، بە رەزامەندیی هەردوولا (پارتی و یەكێتی) نێچیرڤان بارزانی راسپێردرا بۆ ئەوەی كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبەێنێت، ئەم قۆناخە لەگەڵ ئەوەی قۆناخێكی گەشبین بوو لە پرۆسەی سیاسیی كوردستاندا، بەڵام گەورەترین بەرپرسیاریەتی كەوتە سەرشانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوەی بە كردەیی ئەم گەشبینییە بۆ خەڵكی كوردستان پراكتیزە بكات و لەبری ئەگەری دروستبوونەوەی شەڕی ناوخۆ، گیانی پێكەوە كاركردن لەنێوان پارتی و یەكێتی دروست بكاتەوە و، لە هە مانكاتدا توانای هەموو لایەك یەكبخات، بۆ ئەوەی پرۆسەی بونیادنانەوەی كوردستان و دەستپێكی پرۆسەی پەرەپێدان لە كوردستاندا بە شێوازێكی دیكە دەست پێ بكاتەوە. لەم قۆناخەدا كە نێچیرڤان بارزانی ناچار بوو كابینەكەی لە 42 وەزیر پێكبەێنێت، ئەوجا لەگەڵ ئەوەی بەپێی رێككەوتنی پارتی و یەكێتی دەبوو پۆستی سەرۆك وەزیران دوای دووساڵ لەنێوان پارتی و یەكێتی دەستاودەستی پێ بكرێت، بەڵام لەماوەی كەمتر لە دووساڵدا نێچیرڤان بارزانی بە شێوەیەكی ئەوتۆ گیانی پێكەوە كاركردن لەنێوان پارتی و یەكێتی دروست كردەوە، كە بووە هۆكاری ئەوەی هەرێمی كوردستان پێ بنێتە قۆناخێكی تازەی پەرەپێدان و خۆشگوزەرانی و هاوسەنگیی سیاسی لەنێوان پارتی و یەكێتیدا، جیا لەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆ پارتی و یەكێتی گەیشتنە ئەو قەناعەتەی كە گرنگە هەر چوار ساڵەكە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیران بێت، بۆ ئەوەی ئەم تەبایی و پێكەوە كاركردنە باشتر لە پرۆسەی حوكمڕانیی كوردستاندا رەگ دابكوتێت و ببێتە بناخەیەك بۆ داەاتووی حوكمڕانی لە كوردستاندا، لە هەمانكاتدا لەسەر ئاستی ناوەندە ئەكادیمی و فیكرییەكانی جیەانیشدا ئەم هەوڵەی نێچیرڤان بارزانی وەك شێوازێكی تازەی هونەری حوكمڕانی لە تەواوی وڵاتانی رۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و جیەانی عەرەبی و ئیسلامی لە قەڵەم درا، لەسەر ئەم بنەمایەش زانكۆی بەناوبانگی (واشنتۆن- جیفرسۆن) دكتۆرای شانازییان پێ بەخشی.
3. لە ساڵی 2009 و لە كابینەی شەشەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی یەكەمین سەرۆك وەزیرانی كوردستان بوو كە بە شێوەیەكی ئاشتییانە پرۆسەی دەستاودەستكردنی دەسەڵاتی لەگەڵ كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیادە كرد، ئەم هەنگاوە پرۆسەی حوكمڕانیی كوردستانی زیاتر خستە سەر راستەڕێی خۆی و متمانەی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا قووڵتر كردەوە.
4. لە كابینەی حەوتەمی هەرێمی كوردستاندا لەگەڵ ئەوەی جۆرێك لە ناسەقامگیریی سیاسی ب هەۆی سەر هەڵدانی ئۆپۆزسیۆن و خۆپیشاندانەكانەوە دروست بوو، بەڵام جارێكی دیكە نێچیرڤان بارزانی توانی سەقامگیری سیاسیی لە ناو پرۆسەی سیاسی دروست بكاتەوە و بەستەڵەكی نێوان پارتی و یەكێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بتوێنێتەوە و شێوازێك لە لێكتێگەیشتن لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەكان دروست بكاتەوە، ئەم زەمینە رەخساندنە دوای هەڵبژاردنەكانی ئەیلوولی 2013 بووە نەخشەی رێگە بۆ ئەوەی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك كابینەیەكی بنكەفراوان پێكبەێنرێت و هەر پێنج لایەنە سەرەكییەكە (پارتی، یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو) بەشداری تێدا بكەن.
5. كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەی لەناو گێژاوی ئاشوب و شەڕی سەپاوی تیرۆریستانی داعش دەست بەكار بوو، دوای ئەوەش بە ماوەیەكی كورت تێرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر هەرێمی كوردستان و تاوانی گەورەی ژینۆسایدیان دژی كوردانی ئێزیدی پیادەكرد، لەمەش زیاتر نزیكەی دوو ملیۆن ئاوارە روویان لە هەرێمی كوردستان كرد و لەسەرووی هەمووشیانەوە حكومەتی بەغدا پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی بڕی و هەرو هەا دابەزینی نرخی نەوت قەیرانی گەورەی بۆ حكومەت دروست كرد، ئەوجا لەگەڵ ئەوەی سەرۆك بارزانی هەر لە سەرەتای شەڕی دژی داعشەوە كۆشكی سەرۆكایەتی بەجێەێشت و روویكردە سەنگەرەكانی پێشمەرگە بۆ شەڕكردن دژی تیرۆریستانی داعش، بەڵام لەبەر رۆشنایی رێنماییەكانی سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی توانی لەیەك كاتدا ئیدارەی چەندین دۆسیەی زۆر ئاڵۆز و سەخت بە باشترین شێوە بدات، وەك ئیدارەی شەڕی دژی داعش كە بەرەی ئەم شەڕە زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر بوو، ئیدارەی دوو ملیۆن ئاوارە كە لە ناكاو روویان كردبووە هەرێمی كوردستان، ئیدارەی ئەو قەیرانە ئابوورییە سەختەی ب هەۆی بڕینی بودجە لە بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت رووی لە هەرێمی كوردستان كردبوو، لەم قۆناخە سەختەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان نەك هەر چۆكی دانەدا، بەڵكو هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە رێبەرایەتیی مسعود بارزانی وەك پاڵەوانی شەڕی داعش دەركەوتن، كێشەی ئاوارەكان تا راددەیەكی زۆر چارەسەر كراو كەمپ و پێداویستیی سەرەكییان بۆ دابین كرا، كێشەی قەیرانی دارایی بە شێوەیەك ئیدارە درا كە لە ساڵی 2017 پێش روودانی كارەساتی 16ی ئۆكتۆبەر گەیشتە ئەو ئاستەی كە كۆتایی بە قەیرانی ئابووریی كوردستان رابگەیەندرێت.
6. دوای ئۆكتۆبەری 2017 تا ئایاری 2019، ئەم ماوەیە قۆناخێكی جیاواز و تایبەتییە لە مێژووی حوكمڕانیی نێچیرڤان بارزانی-دا وەك دەوڵەتمەدارێكی سەركەوتوو، لە دوای ئۆكتۆبەری 2017، كوردستان كەوتە قۆناخێك كە دەكرێت بڵێین: زۆر لە قۆناخی دوای راپەڕین و كشانەوەی دامودەزگانی حكومەتی عێراق لە كوردستان قورستر بوو، كە ئەمەش دەڵێین، بەو مانایە: راستە دوای ئەوەی لە ساڵی 1991 حكومەتی عێراق دامودەزگاكانی لە هەرێمی كوردستان كێشاندەوە، ئێمە كەوتینە ناو بۆشاییەكی سیاسی و دەستووری، بەڵام ئەوكات جۆرێك لە یەكبوون و یەكڕیزی لەناو هەموو هێزە سیاسییەكانی كوردستاندا بوونی هەبوو كە لە چوارچێوەی بەرەی كوردستانیدا بوون، لەسەر ئاستی دەوڵەتانی دراوسێ بەتایبەتی توركیا و ئێران، سۆزێكیان بۆ ئەو بارودۆخە هەبوو كە بەسەر كوردستاندا هاتبوو، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی جیا لەوەی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەرچووبوو بۆ دروستكردنی نەوای ئارام لە كوردستان و ناوچەی دژەفڕین، لە هەمانكاتدا رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش ئامادەباشییان هەبوو هاوكاریی كوردستان بكەن، لەسەرووی هەموو ئەمانەشەوە لەناو خەڵكی كوردستاندا ورەیەكی سەرەتاسەری و پۆڵایین هەبوو بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە، بەڵام لەدوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كوردستان كەوتە قۆناخێك كە نەك هەر هیچ لە خاڵە ب هەێزەكانی ساڵی 1991ی نەبوو، بەڵكو لەسەر ئاستی ناوخۆ، ئاسمانی كوردستان داخرا، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، تێكڕای دەوڵەتان هاوسۆز بوون لەگەڵ حكومەتی بەغدا، لەسەر ئاستی ئیقلیمیش گەمارۆیەكی توندی ئاسمانی و ئابووریمان خرایەسەر، لەسەر ئاستی هەما هەنگی و هاوكاریی نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردستانیش، هەموو هێزە سیاسییەكان لە حكومەت كشانەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی هەڵوەستە و شانازییە بۆ شێوازی دەوڵەتمەداریی نێچیرڤان بارزانی و مێژوو بە شانازییەوە وەك دەستكەوتی نەتەوەیەك تۆماری دەكات، ئەوەیە كە ئەو بارودۆخە نا هەموار و سەختە تەنیا پێنج شەش مانگ درێژەی كێشا و، جیا لەوەی توانی كیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە لێواری هەڵدێر رزگار بكات، لە هەمانكاتدا گەمارۆی ئاسمانی و ئابووریی سەر كوردستانی شكاند و لە مانگی مارتی 2018 كوردستان پێی نایە قۆناخێكی دیكە.
ئەم ئەزموون و باكگراوەندەی شێوازی حوكمڕانیی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەم پۆستە تازەیەی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، گرنگ بوو، ئەم گرنگییە لە لۆژیك و ئەزموونی سەرۆك مسعود بارزانی-یەوە سەرچاوەی گرتووە، لەبەر ئەوەی سەرۆك مسعود بارزانی لەماوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستاندا چەندین جار داوای لە حزبە سیاسییەكانی كوردستان كرد كە بەشێوەیەكی ئاشتییانە خۆیان كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستنیشان بكەن بۆ ئەوەی دەستاودەستی ئاشتییانەی لەگەڵدا بكات، بەڵام هیچ سەركردەیەك و هیچ حزبێكی سیاسیی نەیتوانی شان بداتە بەر ئەم ئەركە قورسە، بەڵام كاتێك لە كۆتایی 2017 سەرۆك بارزانی چیدیكە رازی نەبوو ماوەی سەرۆكایەتییەكەی بۆ تازە بكرێتەوە و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی بەسەر دامەزراوەكانی (حكومەت و پەرلەمان و دادوەری) دابەشكرد، نێچیرڤان بارزانی توانی ئەوە بسەلمێنێت كە جێگەی متمانەی سەرۆك بارزانی-یە و لە ئاستی وەرگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتییەیە.
Top