بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، وێنەی بەرپرسانی ئیرانی لە ئەعزەمیە هێنرانە خوارەوە

بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، وێنەی بەرپرسانی ئیرانی لە ئەعزەمیە هێنرانە خوارەوە
گوڵان میدیا
ئیوارەی دوێنی چوارشەمە چەند كەسێكی نەناسراو وێنەیەكی گەورەی هەر یەك لە - ئایەتوڵا خومەینی و ئایەتوڵا عەلی ئەكبەر خامەنەئی رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران و قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران-یان لەبەرامبەر مزگەوتی ئەبو حەنیفەی نوعمان لەگەرەكی ئەعزەمیەی بەغدا هەڵواسی و ، ئەم كارەش كاردانەوەیەكی توندی نارەزایی لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان دروست كرد و، هەروەها نارەزایی خەڵكی بەغدای بەدوای خۆیدا هصنا ، هەربۆیە بە فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ریوشوێنی پیویست گیرایەبەر و وێنەكە هێنرایە خوارەوە ،لەمەش زیاتر بەشی زۆر خەڵكی عێراق داوایان لە حكومەتی عێراق كردووە كە چیدیكە ریگە نەدرێت ئەو جۆرە وێنانە بەرز بكرێنەوە و، لەبری ئەو وێنانە با وێنەی سەركردە و كەسایەتیە عێراقیەكان بەرز بكرێنەوە
Top