وەزیری بەرگری توركیا بەبێ رەزامەندنی بەغدا دێتە ناو خاكی عێراقەوە

وەزیری بەرگری توركیا بەبێ رەزامەندنی بەغدا دێتە ناو خاكی عێراقەوە
گوڵان میدیا
حكومەتی عێراق وێرای ئەوەی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە هاتنی خەلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا بۆ ناو خاكی عێراق بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی دەوڵەتی عێراق دەربڕی، لە هەمانكاتدا زۆر بە توندی ئەم رەفتارەی وەزیری بەرگری توركیا سەركۆنە كرد و ، بەپێی ئەو بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بەم پرسە بڵاوی كردۆتەوە ، وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتی هەڵسورێنەری كاروبارەكانی باڵیوزخانەی توركیای لە بەغدا كردووە و یاداشتنامەیەكی نارەزایی داوەتێ. لەمەش زیاتر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوە هاتوو كە حكومەتی عێراق زۆر بەتوندی پێشیلكارییە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەروەریی عیراق سەركۆنە دەكات و، بەردەوام بوونی توركیاش لەسەر ئەم پێشیلكاریانە لەگەڵ پرانسیپی دراوسێەتی باش و عورف و یاسا نیودەوڵەتیەكان یەكناگرنەوە.
Top