مۆڵەتی پێنج ساڵە دەدرێتە فەرمانبەران

مۆڵەتی پێنج ساڵە دەدرێتە فەرمانبەران
گوڵان-سلێمان



ئەمڕۆ فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند کە فەرمانبەران لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت دەتوانن داوای مۆڵەتی (٥) پێنج ساڵە بکەن، بەلام بە مووچەی بنەڕەتی بە مەرجێک کە ئەو فەرمانبەرە خزمەتی (راژەی) (٥) پێنج ساڵی تەواوکردبێ لە کارو پیشەی خۆی کە پێی دامەزراوە.



هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کەوا ئەو فەرمانبەرانەی کە مۆلەت وەردەگرن دەتوانن بچن کار لە کۆمپانیاو شوێنە ئەهلییەکان بکەن.



لە هەمان کاتدا ئەوەشی روونکردەوە کە ئەو فەرمانبەرانەی کە پێشتر مۆڵەتییان وەرگرتبوو، بەڵام پاش تەواو بوونی مۆڵەتەکەیان دەستبەکاربوونیان نووسیبوو، واتە گەڕابوونەوە سەر کاری خۆیان و دەوامیان کردبوویەوە دەتوانن داوای مۆڵەت بکەنەوە ئەوەش تەنها بۆ یەکجار.
Top