پارێزگاری زیقاری باشوری عیراق رایگەیاند، 21كەسیان بە گومانی جۆری هیندیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆمەڵگە دابڕیوە

پارێزگاری زیقاری باشوری عیراق رایگەیاند، 21كەسیان بە گومانی جۆری هیندیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆمەڵگە دابڕیوە
پارێزگای زیقار شەوی 29/4/2021 لە رایگەیاندراوێكدا ژمارەیەك تووشبووی جۆرە هیندییەكەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكرا كردوە و بەم هۆیەوە 21 كەسیان بەگومانی هەڵگری جۆرە هیندیەكەی ڤایرۆسەكە لە كۆمەڵگە دابڕیوە. هەر لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای ز یقار ئاشكرای كرد كە ٢١ كەسیان دابڕیوە، بەهۆی ئەوەی گومان دەكرێت هەڵگری جۆرە هیندییەكەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، كە ئەم جۆرەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە مەترسیدارترین جۆرەكان دەزاندرێ، چونكە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
ئەم هەواڵەمان لە راگەیاندراوی تەندروستیی پارێزگای زیقار وەرگرتووە كە ئەو ٢١ كەسە، كەسوكاری هاووڵاتییەكی عێراقین كە بەم دواییە لە وڵاتی هیندستان گەڕاوەتەوە.، گەرچی ڕۆژی سێشەممەی رابردوو لیژنەی تەنگژەكانی پەرلەمانی عێراق داوای لە حكومەت كردبوو بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە گەڕانەوەی هاووڵاتییانی لە هیندستان نەدات، چونكە ئەو جۆرەی ئێستای پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لەهیندستان بڵاوبۆتەوە مەترسییەكەی زۆر زیاترە لە پەتای كۆرۆنای ئاسایی. هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕەتی كردۆتەوە كە هیچ تووشبوویه‌كی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا هیندییە‌كه‌ له‌ عێراق تۆمار كرابێت. هەروەها لەمبارەوە ره‌بی فه‌لاح ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی پزیشكی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند كە عێراق هیچ جۆره‌ تووشبووێكی به‌ كۆرۆنای هیندی تۆمار نه‌كردووه‌ و ئەو هاووڵاتییه‌ی كه‌ له‌ هیندستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ پاش ئەوەی پشكنینی بۆ ئەنجامدراوە‌ ئەوە ده‌ركه‌وتووە‌ نێگه‌تیڤه‌ و هه‌ڵگری ئه‌و جۆرە ڤایرۆسه‌ نییه‌.
ئامادەكردنی: گوڵان/ سالح عومەر
Top