چه‌ندین به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌لخه‌تیب له‌به‌غدا ده‌ستگیركران
ئاماده‌كردنی گوڵان
ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی ئین ئه‌لخه‌تیب ده‌ستگیركراو پاش ئه‌و ئاگره‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وته‌وه و بووه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی 130 هاوڵاتی كه 20یان لاشه‌كانیان بووه به خه‌ڵوز و هێشتا نه‌ناسراونه‌ته‌وه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه 110 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌وه بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مرۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بڵاوی كردۆته‌وه ، ئاماژه به‌وه كراوه كه دادگای لیكۆلینه‌وه‌ی ره‌سافه له به‌غدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ كۆمه‌ڵیك كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌لخه‌تیب ده‌ركردووه دوای به دوادا چوونه‌كانی له‌سه‌ر رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی شه‌مه‌ی رابردوو.
سه‌باره‌ت به بریاره‌كه‌ی دادگای لیكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه .. به‌یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ، دادگای ره‌سافه چه‌ندین ریوشوێنی لیكۆلینه‌وه‌ی گرتۆته به‌ر ، له‌ناویاندا تۆماركردنی قسه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی شاهیدحالی رووداوه‌كه بوون و باسیان له كه‌مته‌رخه‌می فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه كردووه ، ئه‌م فه‌رمانه‌ش هه‌ریه‌كه له ( به‌رپرسی به‌شی چاككردنه‌وه، به‌رپرسی به‌رگری شارستانی، به‌رپرسی چاكردنه‌وه‌ی بوتڵه‌كانی ئۆكسجین و جێگری كارگێری و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری دیكه) ئه‌مانه هه‌موویان ده‌ستگیركراون و لیكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به لیكۆلینه‌وه‌كانی ئه‌و ئاگره‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌لخه‌تیب كه‌وته‌وه، رۆژی سێشه‌مه‌ش رابردووش مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تیمی لیكۆلینه‌وه‌كان شه‌و و رۆژ به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه‌و خۆشی به‌شه‌خسی چاودیری ره‌وتی لیكۆلینه‌وه‌كان ده‌كات و چاوه‌ریی ئه‌وه‌یه له‌و به‌رواره‌ی كه دیاریان كردووه ئاكامی ته‌واوی لیكۆلینه‌وه‌كانی به‌ده‌ست بگات.
ئه‌م لیژنه‌یه‌ی بۆ لیكۆلینه‌وه‌كان پێكهاتووه، رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی رابردوو هه‌ر پاش كه‌تنه‌وه‌ی ئاگره‌كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئیستسنائی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بریاردا كه لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆلینه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ بۆ ئه‌و رووداوه پێكبهێنرێت و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوون دیاری بكرین و لیپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، له‌مه‌ش زیاتر هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بریاریدا كه حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاری به‌غدا و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ره‌سافه كاره‌كانیان هه‌ڵسپێرێت و ره‌وانه‌ی لیكۆڵینه‌وه بكرێت.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه ، خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیه‌كان له شاره‌كانی عێراق له‌و په‌ری خراپیدایه و هاوڵاتیان جیا له‌كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ده‌ست نه‌بوونب خزمه‌تگوزاری ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك و نه‌بوونی كاره‌با ده‌ناڵێنن ، ئه‌مه له كاتیكدا عێرا یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له‌رووی ده‌وڵه‌مه‌ندی به نه‌وت له‌دوای عه‌ره‌بستانی سعودی دێت