لە دیالە تەقینەوەیەکدا چوار سەربازی عێراقی بوونە قوربانی

 لە دیالە  تەقینەوەیەکدا چوار سەربازی عێراقی بوونە قوربانی
ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەك لە سنووری پارێزگای دیالە ڕووی داوە و بەو هۆیەوەوە ئەفسەرێك گیانی لەدەست داوە و سێ سەربازیش بریندار بوون کە سەرجەمیان سەر بە هێزەكانی كاردانەوەی خێران.

نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆیسی دیالە، بە (باسنیوز) ڕاگەیاند: " ئەمڕۆ دووشەممە26/ 4/ 2021 لە ناوچەی شێخی نزیك لە شاری باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، بۆمبێكی چێندراو بە هێزەكانی كاردانەوەی خێرا تەقییەوە".

گوتیشی: "بەهۆی ئەو تەقینەوەیە، ئەفسەرێك گیانی لەدەست داوە و سێ سەربازیش بریندار بوون، كە سەر بە هێزەكانی كاردانەوەی خێران".

ڕاشی گەیاند: "ئەو هێزە لە ناوچەكە خەریکی پووچەڵكردنەوەی بۆمبە چێندراوەكانی تیرۆریستانی داعش بوون، بەڵام بۆمبێک بەخۆیاندا تەقیوەتەوە و زیانی گیانیی لێ کەوتووەتەوە".



باسنیوز
Top