محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف گه‌یشته به‌غدا
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/4/2021، گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ڕای گه‌یاند، كه محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف و شاندی یاوه‌ری گه‌ییشتوونه‌ته به‌غدا.
پێشتر میدیا ئێرانییەکان بڵاویان كردبووه‌وه، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (کوردستان 24)، دوای بەغدا، محەمەدجەواد زەریف سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات و دواتریش سەردانی وڵاتی قەتەر دەکات.
سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە: زەریف لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، هەرێمی کوردستان و قەتەر کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەکات.
باسنيوز