پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی سووتانی نەخۆشخانەکەی بەغدا کۆ دەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی سووتانی نەخۆشخانەکەی بەغدا کۆ دەبێتەوە
پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی سووتانی نەخۆشخانەکەی بەغدا، کۆ دەبێتەوە و وەزیری تەندروستیش لە کارەکەی راگیرا.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 26-4-2021، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی، ساز بکات.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بریتییە لە گفتوگۆکردن لەبارەی رووداوی سووتانی نەخۆشخانەی ئیب خەتیب لە بەغدا.

رۆژی یەکشەممە (دوێنێ)، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری راگرتنی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و محەمەد جابر عەتا، پارێزگاری بەغدای لەکارەکانیان، دا و رەوانەی لێکۆڵینەوەی کردن.

شەوی شەممە 24-4-2021، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە و بەهۆیەوە بەپێی دوایین ئامار، 82 کەس گیانیان لەدەست دا.




باسنيوز
Top