موقتەدا سەدر سووتانی نەخۆشخانەی ئەبو خەتیب بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەبەستێتەوە
سەدر لە هەژماری خۆیدا لە (تویتەر) هۆشداری داوە لە هەڵگیرسانی شەڕی هەڵبژاردنەكان و ئاماژەی بەوە داوە كە سوتانی نەخۆشخانەكەی بەغداش دەستی تێكدەرانەی تێدا بووە، لەمبارەیەوە نووسیویەتی "پێویستە سەرۆك وەزیران، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە پۆستەكەی دوور بخاتەوە، ئەگەر ڕووداوەكە خەمساردی ئەوی تێدا بووبێت".
سەدر نووسیویەتی "پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆم دەكەم بەر لەوەی ئاراستەی كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوی سوتانی نەخۆشخانەكەی بكەم، ئەوان بوونە قوربانیی پشتگوێخستن و گەندەڵی لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب".
ڕێبەری سەدرییەكان ئاماژەی بەوەش داوە كە ترسی هەیە لەوەی ئەم ڕووداوە كارەساتبارە لە چوارچێوەی ئەم ڕووداوانەدا بێت كە هەندێك تێكدەر بە ئامانجی تێكدانی ئاسایشی عێراق ئەنجامیان دەدەن، بە تایبەتییش كە ئێستا لە هەڵبژاردنی پەرلەمان نزیك دەبنەوە.
موقتەدا سەدر بە ناراستەوخۆ ئاماژەی بە چەند لایەنێكی سیاسی كردووە كە لە پشت ئەم ڕووداوە بن و دەڵێ ئەوانەی دەزانن هەلی دەرچوون و سەركەوتنیان نەماوە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا و جەماوەریان لەدەست داوە، هەوڵی تێكدانی ئاسایش دەدەن.
هۆشداریشی دا لەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی تێكەڵی ئەو شەڕە بكرێن كە بەشیان تێدا نییە و دەڵێ هەڵبژاردن دەبێ لەپێناو دابینكردنی ئاسایش و نان بێت بۆ هاووڵاتییان نەك لەپێناو ئازاردانیان و زیان پێگەیاندنیان.
جێی باسە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوی سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب پێك هێنا، دوای ئەوەی نه‌خۆشخانه‌كە له به‌غدای پایته‌ختی فیدراڵی سووتا و بەهۆیەوە 82 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 110 كه‌سیش بریندار بوون.
سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووە كە لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه كۆبوونه‌ته‌وه و بڕیار دراوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه بكات و له هۆكاری ئه‌و رووداوه بكۆڵێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه‌ش پەرلەمان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییدا پرسی سووتانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه تاوتوێ بكه‌ن.
هەروەها مسته‌فا كازمی سەرۆك وەزیرانیش لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه پێكهێناوه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ته‌ندروستی و ئیداری به‌غدای رووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه كردووه‌ته‌وه.
باسنيوز