سه‌رچاوه‌یه‌ك: تا كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق یه‌كلایی نه‌بێته‌وه دانووستاندنی جیدیی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ستپێ ناكاته‌وه
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌ندامێكی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی، چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند تا ئه‌وكاته‌ی ئیتلافی نیشتمانی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق یه‌كلایی نه‌بێته‌وه دانووستاندنی جیدیی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ستپێ ناكاته‌وه.
زانا رۆستایی به سایتی(گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسیی وه‌لاَمی داواكارییء پێشنیازه‌كانی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی نه‌داوه‌ته‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" تا ئه‌وكاته‌ی ئیتلافی نیشتمانی له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق خۆی یه‌كلایی نه‌كاته‌وه دانووستاندنی فه‌رمییء جیددی له نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ست پێناكاته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هه‌موو كێشه‌كان له‌ئێستا په‌یوه‌ستن به ده‌ستنیشان كردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل هیچ لایه‌نێك ئیمزا ناكات، چونكه له‌دواتردا به زیانی كورد ده‌شكێته‌وه\"".
وتیشی\"" ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی له‌گه‌ل ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێكه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، ئێمه هیچ گرفتێكمان نییه له‌سه‌ر ده‌ستنیشان كردنی هه‌ر كه‌سێك له‌لایه‌ن ئیتلافی نیشتمانیه‌وه یاخود هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌وه\""."