لیستى حه‌دبا رِێگه‌نادات سه‌رژمێری له موسڵ ئه‌نجام بدرێت و كورد به پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات
گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌ندامێكى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان ئاشكرایی كرد كه سه‌رژمێری هاولاَتیان له ده‌سه‌لاَتى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراقه به‌پێى ماده‌ى 110ـى ده‌ستور و له ده‌سه‌لاَتى پارێزگارى موسڵ نییه سه‌رژمێری ئه‌و شاره رِابگرێت یان دواى بخات، و وه‌ستاندنى كاره‌كانى سه‌رژمێری هاولاَتیان له شارى موسڵ له‌لایه‌ن پارێزگارى ئه‌و شاره‌وه برِیارێكى ناده‌ستوریه و پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى عێراقه.
\"موحسین سه‌عدون\"" ئه‌ندامى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێ،ه‌رانى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند:
برِیارى وه‌ستاندنى سه‌رژمێرى هاولاَتیان له شارى موسڵ هۆكارى سیاسیه به‌مه‌به‌ستى به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری له موسڵ، و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و كێشه‌یه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
گوتیشى: سه‌رژمێری له عێراقدا كارێكى نیشتیمانى و گرنگه بۆ دابه‌شكردنى بودجه به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر دانیشتوانى عێراق، و هاوكارى رِێكخستنى دابه‌شكردنى لیستى هه‌ڵبژاردن ده‌دات له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتودا.
شایانى باسه پارێزگارى موسڵ سه‌رژمێرى له شاره‌كه‌دا رِاگرت به‌بانوى بونى سه‌رپێچى و ساخته‌كارى له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا.
"