دۆسكی: به هۆی چه‌قبه‌ستوویی دانووستاندنه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان شانده‌كه‌مان گه‌رِاوه‌نه‌ته‌وه به‌غدا
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌ندامێكی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی رایگه‌یاند به هۆی پێشنه‌كه‌وتن له وتوێژه‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان به‌رێكه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ گه‌رِانه‌وه‌ی شاندی ئیتلافه‌كه‌ی دواخستووه.
دیندار دۆسكی ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی له لێدوانێكدا به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا هیچ جۆره پێشكه‌وتنێك له كۆبونه‌وه‌و دانووستاندنه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق به دی نه‌هاتووه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق\"".
روونی كرده‌وه\"" چه‌قبه‌ستوویی پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراق كاریگه‌ریی خراپی به سه‌ر پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری و بواری ئابووری و ئه‌منی هه‌بووه، بۆیه پێویسته له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بگه‌نه رێكه‌وتنێك\"".
وتیشی\"" پێشنه‌كه‌وتن له دانووستاندنه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان كاریگه‌ریی كردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستان له رۆژانی رابردوو نه‌گه‌رِێنه‌وه شاری به‌غداو دانووستاندنه‌كانمان ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه\""."