حزبی ئیسلامی عێراقی داوای دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتوانی كه‌ركوك ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌ی بالاَی حزبی ئیسلامی عێراقی میقداد فه‌یزوڵلاَ داوایكرد پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له شاری كه‌ركوك دوابخرێت.
فه‌یزوڵلاَ رایگه‌یاند دواخستنی سه‌رژمێری له شاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌دایه، به‌و پێیه‌ی تا ئێستا زۆرێك له پرس و كێشه‌كانی كه‌ركوك به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
پێشتریش به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك نه‌یاری خۆی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری كه‌ركوك راگه‌یاند.
له به‌رامبه‌ر نه‌یاری عه‌ره‌ب و توركمانی شاره‌كه، كورد به پێویستی ده‌زانێ پرۆسه‌كه له كاتی خۆیدا له 20/10/2010 ئه‌نجام بدرێت، دواخستنی پرۆسه‌كه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه، چونكه برِیاری ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له واده‌ی خۆیدا برِیاری حكومه‌تی فیدراڵه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه.