عه‌بدولمه‌هدی: ده‌بێت فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر سه‌رانی سیاسی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت
دوای نێوه‌رِۆی دوێنێ یه‌كشه‌ممه نوێنه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان كۆتاییان هێنا به دانیشتنی یه‌كه‌می خۆیان كه له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رِێوه‌چوو، برِیاریشه ئه‌مرِۆ كاتژمێر 10 ی سه‌ر له به‌یانی دانیشتنی رۆژی دووه‌م به‌رِێوه‌بچێت.
دوا به‌دوای ته‌واو بوونی دانیشتنه‌كه جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و كاندیدی ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدیرایگه‌یاند دانیشتنه‌كه به‌شێك بوو له چاره‌سه‌ری ته‌نگژه سیاسییه‌كانی ولاَت، گوتیشی ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه بۆ جاری دووه‌م له سه‌ر یه‌ك ده‌ست به دانیشتنه‌كان ده‌كرێته‌وه، عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌وه كرد له دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا به‌گشتی تاوتوێی چه‌ند بیروبۆچوونێك كرا سه‌باره‌ت به به‌ره‌و پێشچوونی هه‌ڵوێستی سه‌رانی لایه‌نه‌كان بۆ به‌ستنی دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مان روونیشی كرده‌وه له دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ڵویستی گه‌لی عێراق و هه‌وڵ و كۆششكه‌كانی ناوه‌ندو ده‌زگاو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ رزگاربوونی عێراق له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ره‌چاو كرا‌و به هه‌ند وه‌رگیران.
عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هێشتا ده‌بێ فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر سه‌رانی هێزو كوتله سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ززوترین كات پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو یه‌كلایی بكرێته‌وه.ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له دانیشتنه‌كه‌دا نوێنه‌رانی كوتله‌كان به‌پێویستیان زانی دانیشتنه‌كان درێژه‌یان هه‌بێت، برِیاریشه ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه دانیشتنی دووه‌م ده‌ست پێبكرێته‌وه هه‌روه‌ها رۆژانی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ش درێژه‌یان ده‌بێت.