باڵیۆزی ئێران: تاران پشتگیری له هیچ كه‌سێكی دیاریكرداو ناكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا باڵیۆزی ئێران له عێراق دووپاتی كرده‌وه ولاَته‌كه‌ی پشتگیری له هیچ كه‌سێكی دیاریكراو ناكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، گوتیشی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ پرسێكی عیچراقییه‌و ئێران ده‌ست ناخاته ناوی.
حه‌سه‌ن دانائی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌ستووری عێراقی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانی ولاَته و ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه ده‌ست بخاته ناو كاروباره‌كانی عێراق چونكه خۆی خاوه‌نی ده‌ستوورو گه‌لی خۆیه‌تی، هه‌رده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كیشی له كاروباری ناوخۆی عێراق به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق وه‌سف كرد.
دانائی سه‌ر له نوێ جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ولاَته‌كه‌ی پشتگیری له هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیاریكرداو ناكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، گوتیشی تاران سووره له سه‌ر په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ته‌نگژه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.