مه‌رجه‌عێكی شیعه داوا ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو له رێگه‌ی راپرسی جه‌ماوه‌رییه‌وه هه‌ڵبژێردرێت
دوێنێ یه‌كشه‌ممه مه‌حه‌مه‌د یه‌عقوبی كه یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه له عێراق داوای كرد یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بخرێته به‌ر راپرسی جه‌ماوه‌ری، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گوتی پێویسته په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ببه‌ستێ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران له عێراق بكاته ماده‌یه‌كی ده‌ستووری به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌لی عێراق ده‌نگی بۆ بدات له رێگه‌ی راپرسی گشتییه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و ماده‌یه‌ی پێشتر لاببات كه پێه‌وانه‌ی ماده نوێیه‌كه‌یه.
یه‌عقوبی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا باشترین چاره‌سه‌ر بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو راپرسی جه‌ماوه‌رییه، گوتیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رێگه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی خۆی ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ سه‌رانی سیاسی شیده‌كاته‌وه.
ناوبراو به‌پێویستیشی زانی ئه‌و پرۆژه‌یه بكرێته ماده‌یه‌كی ده‌ستووری چونكه پێكهاته‌ی گه‌لی عێراق ئه‌مه ده‌خوازێت، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ كوتله‌یه‌ك ناتوانێت زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مان به رێژه‌ی نیوه كۆ یه‌ك به ده‌ست بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنێت.