خه‌ریكه‌ ئیئتیلافی نیشتمانی باوه‌رِدێنێت به‌ دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران

خه‌ریكه‌ ئیئتیلافی نیشتمانی باوه‌رِدێنێت به‌ دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له‌ لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌رییه‌ نیوز سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ئیئتیلافی نیشتمانی كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئیئتیلافی عێراقی به‌ هه‌ردوو باڵی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی خه‌ریكه‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ هه‌نگاو ده‌نێن بۆ دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بۆ جاری دووه‌م له‌ سه‌ر یه‌ك.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تارِاده‌یه‌كی باش ئیئتیلافی نیشتمانی گه‌یشتۆته‌ ئه‌و باوه‌رِه‌ی كاندیدی خۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی بكێشێته‌وه‌و ده‌نگ به‌ مالیكی بدات، گوتیشی ئیئتیلافی نیشتمانی باش ده‌زانێ مالیكی خاوه‌ن جه‌ماوه‌رو پشگیرییه‌كی زیاتری ناوخۆیی و ولاَتانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌كو ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ئێران و سعودیه‌و سوریایه‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ ئه‌مه‌ریكا فشاری زیاتری خستۆته‌ سه‌ر ولاَتانی عه‌ره‌بی و دراوسێی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌ مالیكی بكه‌ن.
له‌ كۆتاییدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاند له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا پرسی كاندید كردنی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و هه‌والاَنه‌یش ره‌تكرده‌وه‌ گوایه‌ رێككه‌وتنێك هه‌یه‌ له‌ نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كانی حكومه‌ت.
Top