له ماوه‌ی رۆژانی داهاتوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئێستای عێراق راده‌گه‌یه‌نێت
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌ندامێكی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی رایگه‌یاند چاوه‌رِوان ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئێستای عێراق رابگه‌یه‌نێت.
دیندار نه‌جمان له لێدوانێكدا به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی چه‌قبه‌ستووی هه‌نووكه‌یی عێراق و گه‌یشتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك رابگه‌یه‌نێت\"".
روونی كرده‌وه\"" ئه‌م ده‌ست پێشخه‌رییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه كاریگه‌ریی باشی به سه‌ر لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ئه‌نجام دانی وتوێژی جیددییء فه‌رمی بكه‌نه‌وه\"".
وتیشی\"" ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه له چوارچیوه‌ی هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانء سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و ته‌نگژه چه‌قبه‌ستیوه‌ی ئێسته‌ی رزگاری بێت\""."