پێشبینی ده‌كرێت پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق بكه‌وێته دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سامی ئه‌تروشی به‌دووری زانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتوووانی عێراق له واده‌ی دیاریكراوی كراودا ئه‌نجام بدرێت، ئاماژه به‌وه‌شده‌دا هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن پرۆسه‌كه دوا بخه‌ن.
ئه‌تروشی رایگه‌یاند برِیار وایه له 20 ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق به‌رِێوه بچێت، جه‌ختیشی له سه‌ر گرنگی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه كرده‌وه كه ده‌بێته هۆی ئاشكراكردنی گه‌شه‌ی دانیشتووانی عێراق كه ئه‌مه‌ش به‌لای هێزه سیاسییه‌كانه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه بۆ حیساباتی خۆیان، به‌تایبه‌ت كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2008 وه گۆرِانێكی ریشه‌یی به سه‌ر ژماره‌ی دانیشتووانی عێراقدا هاتووه ئه‌مه‌ش ترس و دڵه راوكێی خستۆته سه‌ر هێزه سیاسییه‌كان له‌كه‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌كه‌یان.
ئه‌تروشی ئاشكرای كرد كه هه‌ندێك هێزو لایه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن پرۆسه‌كه دوا بخه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فشار ده‌خه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تی پلان دانانی حكومه‌تی عێراق.
ناوبراو پێشبینی كرد ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق بۆ دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دوا بكه‌وێت.