وه‌زیری به‌رگری عێراق: تا ساڵی 2016 عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه
وه‌زیری به‌رگری عێراق عه‌بدولقادر عوبێدی ئاماژه به‌وه‌ده‌دا هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی تا ساڵی 2011 ده‌توانن ئاسایشی ناوخۆی ولاَت بپارێزن، باس له‌وه‌ش ده‌كات مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا ساڵی 2016 له عێراق داواكارییه‌كی عێراقییه بۆ مه‌شق پێدانی هێزه عێراقییه‌كان.
له دوا ژماره‌ی دوێنێیدا رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مه‌ریكی له سه‌ر زاری وه‌زیری به‌رگری عێراقی عه‌بدولقادر عوبێدی گواستوویه‌تییه‌وه، كه ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه جۆرێك له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ مه‌به‌ستی مه‌شق پێدانی هێزه عێراقییه‌كان تا ساڵی 2016 پێویستی و داواكارییه‌كی حكومه‌تی عێراقه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان به ته‌واوی ئاماده بن بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی ده‌ره‌كی، عوبێدی به پێویستیشی نه‌زانی بۆ پاراستنی سنووری خۆی له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ پشت به هاوكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستێت، ئه‌گه‌رچی تا ئێستاش هێزه‌كانی عێراقی وه‌كو پێویست ئاماده نه‌كراون.
وه‌زیری به‌رگری عێراق روونی كرده‌وه تا ساڵی 2011 هێزه‌كانی عێراق بۆ پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی ولاَت به ته‌واوه‌تی ئاماده ده‌بن، به‌لاَم تا ئه‌وكاته ته‌نیا ده‌توانن ئاسایشی ولاَت له هه‌ر مه‌ترسییه‌كی ده‌ره‌وه ته‌نیا 65% بپارێزن، گوتیشی هێزه ئاسمانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی ئاماده‌بن ده‌بێت تاوه‌كو ساڵی 2020 چاوه‌رِوان بن.