دیندار نه‌جمان: هیچ پێشكه‌وتنێك له هه‌لوێستی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به دی ناكرێت و ئه‌سته‌مه بتوانرێ حكومه‌ت پێك بێت
ئه‌ندامێكی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی رایگه‌یاند ئه‌وكاته‌ی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستان ده‌ست به دانووستاندنه‌كانی له گه‌ل لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كاته‌وه وه‌لاَمی فه‌رمی داواكاریه‌كانمان بدرێته‌وه یاخود كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكرێت.
دیندار دۆسكی ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی شاندی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی بۆ شاری به‌غداو ئه‌نجامدانی وتوێژ له گه‌ل لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ\"".
روونی كرده‌وه\"" وتوێژ ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی وه‌لاَمی داواكاری و پێشنیازه 19خاڵیه‌كه‌مان نه‌درێته‌وه، یاخود لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و عێراقیه له سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق یه‌كلایی ده‌بنه‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌سته‌مه له ئێستا دا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه بگه‌نه هیچ رێكه‌وتنێك، چونكه تا ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێك له هه‌لوێسته‌كانیان رووینه‌داوه و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش سوورن له‌سه‌ر داواكاری وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران\"".
راشیگه‌یاند\"" به‌رده‌وام بوونی ئه‌و دۆخه‌ء ئالۆزبوونی ته‌نگژه‌كان مه‌ترسی خراپبوونی بارودۆخی سیاسیی و ئه‌منی پتر ده‌كرێت\""."