حكومه‌تی نوێ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێكده‌هێنرێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه جه‌مال به‌تیخ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كانی دیكه ده‌ست به دانووستان و گفتوگۆكانی ده‌كاته‌وه، سه‌رنجیشیدا ئه‌گه‌ر كوتله سیاسییه‌كان نه‌توانن بگه‌نه رێككه‌وتن ئه‌و كات حكومه‌ت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێكدێت.
به‌تیخ باسی كرده‌وه بارودۆخی سیاسی ولاَت ناجێگیره‌و هیچ تروسكاییه‌ك به‌دی ناكرێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له ته‌نگژه‌ی بێ حكومه‌تی رزگاری بێت، گوتیشی ته‌واوی ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه حكومه‌ت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێكده‌هێنرێت چونكه تا ئێستا كوتله سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ رزگار بوونی ولاَت له ته‌نگژه‌ی بێ حكومه‌تی.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌تیخ دووپاتیكرده‌وه كه ده‌بێت حكومه‌ت له‌لایه‌ن كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی پێكبهێنرێت به‌و پێیه‌ی توانیویه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7 ی ئازار به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌م به ده‌ست بێنێت، هه‌روه‌كو به پێویستیشی زانی ده‌بێت هه‌موو هێزو كوتله سیاسییه‌كان رێز له ئیرِاده‌ی گه‌لی عێراقی بگرن كه توانیان بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و نوێنه‌رانی نوێی خۆیان هه‌ڵبژێرن سه‌ره‌رِای بوونی هه‌رِه‌شه‌و مه‌ترسی تیرۆریستان بۆ سه‌ر گیان و ماڵ و حاڵیان.