30 هه‌زار گیراو له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار له گرتووخانه‌كانی عێراق ده‌ناڵێنن
له دوا راپۆرتی خۆیدا رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه‌ده‌دا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 30 هه‌زار گیراو كه تا ئێستا دادگایی نه‌كراون له گرتووخانه‌كانی عێراق به ده‌ست ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه روونی كردۆته‌وه هه‌ر چه‌نده ده‌سه‌لاَتدارانی عێراقی زانیاری وردیان پێنه‌داوه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی گیراوه‌كان له گرتووخانه‌كان، به‌لاَم به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست رێكخراوه‌كه كه‌وتوون تا ئێستا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 30 هه‌زار گیراو به بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن له گرتووخانه‌كانی عێراق له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌ناڵێنن.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا به‌م دواییانه به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی 10 هه‌زار گیراویان راده‌ستی ده‌سه‌لاَتدارانی عێراقی كردۆته‌وه، رێكخراوه‌كه نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربرِیوه له لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری گیراوه‌كان كه له لایه‌ن ده‌سه‌لاَتدارانی عێراقیی رووبه‌رِووی ده‌بنه‌وه.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به توندی ئیدانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و خراپی مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌لاَتدارانی عێراقی له‌گه‌ڵ گیراوه‌كان ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی چه‌ند ساڵه گیراون و تا ئێستاش دادگایی نه‌كراون.
رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین گرتووخانه‌ی نهێنی له عێراق بوونی هه‌یه‌و چه‌ندین گیراویش به نهێنی له گرتووخانه‌كان به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه مردوون بێئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن و هیچ تۆمه‌تێكیان له سه‌ر ساغ بووبێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌لی موسه‌وی راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی راپۆرته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و به تۆمه‌تی هه‌ژمار كردوو گوتی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ناو راپۆرته‌كه‌دا هاتوون نارِاستن و تۆمه‌تن و له‌لایه‌ن رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گه‌وره كراون بۆ له‌كه‌دار كردنی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی.