سه‌باره‌ت به پشتگیری كردنی مالیكی سه‌در هۆشداری ده‌داته سیستانی
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در به ئاژانسی نه‌خیلی راگه‌یاندووه سه‌در هۆشداری داوه‌ته گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه له عێراق عه‌لی سیستانی ئه‌گه‌ر بیت و به‌رده‌وام بێت له پشتگیری كردنی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و كات ئه‌و پشتگیری له سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌در به سیستانی راگه‌یاندووه پشتگیری له مالیكی نه‌كاته‌وه چونكه مالیكی به پێی پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكی كارده‌كات، هه‌روه‌كو سه‌در جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كوتله‌ی سه‌دری له ناو ئیئتیلافی دىه‌وڵه‌تی یاسا هێڵی سووری له به‌رده‌م دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی مالیكی داناوه‌و ده‌نگی پێنادات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی به فه‌رمی كارنامه‌ی پێشنیاركراوی ئه‌مه‌ریكای بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت به جیفری فیلتمان راگه‌یاندووه، كه رازی نییه ده‌سه‌لاَت له نێوان ئه‌و و مالیكی دابه‌ش بكرێت.
پرۆژه‌كه‌ی فیلتمان بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت به‌م شێوه‌یه، سه‌رۆك وه‌زیران بۆ مالیكی بێت، له‌گه‌ڵ پێدانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كه دواتر ده‌گۆرِدرێ بۆ ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری سیاسی ستراتیژی نیشتمانی به ئه‌یاد عه‌للاوی، له‌لای خۆشییه‌وه مالیكی رازی نه‌بووه به پرۆژه‌كه چونكه پێی وایه به‌هۆی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه ده‌سه‌لاَته‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه به‌تیبه‌ت كه دۆسییه‌ی ئه‌منی بۆ دوو پارچه دابه‌ش ده‌بێت.