عارف ته‌یفوور: ئه‌گه‌ر به‌ر له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا حكومه‌ت پێكنه‌هێنرێ بارودۆخی ئه‌منی به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێ
هه‌ولێر _ سامان
عارف ته‌یفوور ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی راگه‌یاند ئه‌سته‌مه لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه بگه‌نه رێكه‌وتن و پێشبینی ده‌كرێت پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان دوا بكه‌وێت.
عارف ته‌یفوور له لێدوانێكدا به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێك له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه بۆ گه‌شتن به رێكه‌وتنێك به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه رووینه‌داوه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌گه‌ر تا واده‌ی دیاری كراوی كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق حكومه‌تی نوێ پێكنه‌هێنردرێ بارودۆخی ئه‌منی به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێت\"".
وتیشی\"" پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌ر له كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه بگه‌نه رێكه‌وتنێك و حكومه‌ت پێبهێنن، چونكه به مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا مه‌ترسی پتر له سه‌ر خراپ بوونی بارودۆخی ئه‌منی ده‌بێت\""."