\"ئه‌لعێراقییه له پێناو پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست به‌رداری ته‌واوی پۆسته‌كانی دیكه ده‌بێت\"""
له دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی \"ئه‌لسه‌باح\"" له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌ر چووی عێراق نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بلاَویكرده‌وه ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماده جگه له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران سازش له سه‌ر ته‌واوی پۆسته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی داهاتوو بكات.
سه‌رچاوه‌كانی نزیك له ده‌وڵه‌تی یاسا به رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌باحیان راگه‌یاندوو له دوو رۆژی رابردوو سه‌باره‌ت به‌و پرسه نامه گۆرِینه‌وه‌ی فه‌رمی له نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاڵوگۆرِ كراوه، هه‌روه‌كو له به‌شێكی نامه‌كاندا هه‌ردوولا به‌رده‌وامی دانووستانه‌كانی نێوانیان به پێویست زانیوه.
سه‌رچاوه‌كان روونیان كردۆته‌وه كه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماده‌یه سازش له سه‌ر ته‌واوی پۆسته‌كانی حكومه‌تی نوێ بكات به مه‌رجێك ئه‌لعێراقییه رازی بێت پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بدرێته نوری مالیكی.
جێی باسه تا ئێستا ماوه‌ی پێنج مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار تێپه‌رِیوه‌و نه‌توانراوه حكومه‌ت پێكبهێنرێت به هۆی سازش نه‌كردنی كوتله سیاسییه‌كان بۆ یه‌كتری به‌تایبه‌ت كه هه‌ر یه‌ك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا خاوه‌نی 89 كورسی په‌رله‌مان و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه خاوه‌نی 91 كورسی په‌رله‌مان خۆیان به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت."