نه‌سیف: ماده‌ی 140 ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه، پرسی پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و گازیش گفتوگۆیان له سه‌ر ده‌كرێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه عالییه نه‌سیف دووپاتیكرده‌وه ماده‌ی 140 ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه و پرسه‌كانی پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و گاز‌و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوی نێوان به‌غداو هه‌ولێر له داهاتوودا به‌پێی ئه‌وه‌ی له ده‌ستوورو بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تدا هاتووه گفتوگۆیان له سه‌ر ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا نه‌سیف جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌ر یه‌ك له پرسه‌كانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و پرسی پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و گاز‌و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدرِاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت به گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لیستی ئه‌لعێراقییه له ته‌واوی دانووستان و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دووپاتیكردۆته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و پرسانه به پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
جێی باسه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له میانی دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان له به‌غدا سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی پێداگری له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و پرسی پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و گاز‌و چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌كاته‌وه.