عوسمان: ئامانجی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌كانی كوتله‌ی كوردی بۆ شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی پرۆسه‌ی سیاسیییه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان دووپاتیكرده‌وه ئامانجی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌كانی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی سیاسییه كه دووچاری عێراق بۆته‌وه،ئااماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و پێشنیارانه‌ی كوتله‌ی كوردی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق قابیلی ئه‌وه‌ن گفتوگۆیان له سه‌ر بكرێت و هه‌موو پێشنیاره‌كانیش تایبه‌تن به پرسی كورد له حكومه‌تی داهاتووی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوسمان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به باوه‌رَێكی ته‌واو ئه‌و پێشنیارانه‌ی خستۆته‌روو ئاره‌زووش ده‌كات ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان پشتگیری لێبكه‌ن كه له راستیدا هۆیه‌كی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ تێپه‌رِاندنی ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی پرۆسه‌ی سیاسی له ولاَت.
عوسمان به پێویستیشی زانی ئه‌و كوتلانه‌ی نه‌یاری پێشنیاره‌كانی كورد ده‌كه‌ن پێشنیاری دیكه بخه‌نه‌روو بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ولاَت له‌و ته‌نگژه‌یه ده‌ربازی بێت و ببێته كارنامه‌ی سه‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌ت. روونیشی كرده‌وه تا ئێستا هیچ كوتله‌یه‌ك به فه‌رمی وه‌لاَمی پێشنیاره‌كانی كوردی نه‌داوه‌ته‌وه هه‌روه‌كو تا ئێستاش لێدوانی سلبیان سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌كان نه‌بیستووه.
پێشنیاره‌كانی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له 19 خاڵ پێكهاتووه كه گرنگترینیان جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه ، هه‌روه‌ها پشتگیری كردن له كاندیدی كوردی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق، هه‌روه‌ها له پێشنیاره‌كه‌دا هاتووه ده‌بێت كوتله‌كان رازی بن ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاندیدی كورد بێت و حكومه‌ت له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێكبهێنرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند خاڵێكی دیكه له‌وانه جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاریكراو به‌مه‌رجێك ماوه‌كه‌ی له دوو ساڵ تێپه‌رِنه‌كات، هه‌روه‌ها پرسی پێشمه‌رگه ده‌بێت وه‌كو هێزێك له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای سه‌رچاوه‌كانی ئاو و نه‌وت و گاز له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كاری له سه‌ر بكات به پێی ئه‌و دوو ره‌شنووسه‌ی كۆتایی كه كوتله‌كان له سه‌ری رێككه‌وتوون و له‌گه‌ڵ چه‌ند خاڵیكی دیكه كه له پێنیاره‌كه‌دا هاتووه.