ده‌باغ: عێراق پێویستى به‌هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه‌

ده‌باغ: عێراق پێویستى به‌هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه‌

گولاَن/ساڵح محمد
وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق رِه‌تى كرده‌وه‌ عێراق پێویستى به‌مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بێت بۆ پارێزگارى كردن لێی و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ هێزه‌كانى عێراق له‌توانایاندا هه‌یه‌ ئاسایشى عێراق بپارێزن و رِوبه‌رِوى مه‌ترسیه‌كان ببنه‌وه‌.

(عه‌لى ده‌باغ) وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق رِایگه‌یاند:
دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و رِاده‌ست كردنى ئاسایشى ولاَت به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى به‌ حكومه‌تى عێراق ، هێزه‌كانى عێراق له‌توانایاندا هه‌یه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌جێ بگه‌ێنن و ئاسایشى عێراق بپارێزن و رِوبه‌رِوى تیرۆرستان و هه‌مو مه‌ترسیه‌ك ببنه‌وه‌ كه‌ رِوبه‌رِویان ده‌بێته‌وه‌.

وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق رِه‌تى كرده‌وه‌ عێراق پێویستى به‌ بنكه‌ و هێزى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت بۆ هاوكارى كردنى له‌ ئاسایشى ولاَت، و هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى ستراتیژى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق كرده‌وه‌ له‌مه‌رِ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵى 2011 له‌ عێراق به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى.

ده‌باغ گوتیشى: هێزه‌كانى عێراق ده‌توانێت سنوره‌كانى بپارێزێت و رِوبه‌رِوى تیرۆرستان ببێته‌وه‌ و پارێزگارى له‌ خاكه‌كه‌یان بكه‌ن.

له‌كۆتاییدا عه‌لى ده‌باغ وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ئاشكرایی كرد كه‌ له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدان بۆ باشكردنى په‌یوه‌ندیكانى عێراق له‌گه‌ڵ ولاَتانى ناوچه‌كه‌ و به‌هێزكردنى توانا سه‌ربازیه‌كانى عێراق و پێكهێنانى هێزێكى به‌توانا بۆ به‌رگرى كردن له‌ عێراق.
Top