ئیئتیلافی نیشتمانی پشت له ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات، و به‌ره‌و لای ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌ی كوردی لار ده‌كاته‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی باسم عه‌وادی دووپاتیكرده‌وه تا ئێستا گفتوگۆ‌و دیالۆگه‌كانی نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی به چه‌ق به‌ستوویی ماوه‌ته‌وه.
عه‌وادی سه‌ر له‌نوێ دووپاتیكرده‌وه ئیئتیلافه‌كه‌یان سووره له سه‌ر گۆرِینی نوری مالیكی و ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێكی دیكه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، گوتیشی هیچ پێشبینییه‌كی ئیجابی سه‌باره‌ت به لابردنی مالیكی بۆ پۆسته‌كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاسا به‌دیناكرێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌وادی روونی كرده‌وه ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی به‌م شێوه چه‌ق به‌ستووییه به‌رده‌وام بێت ئه‌وكات ئیئتیلافی نیشتمانی ناچار ده‌بێت ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانییه‌تی به‌ره‌و لای هه‌ر یه‌ك له كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه لار بكاته‌وه.
له كۆتاییدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان درێژه به گفتوگۆكانیان ده‌ده‌ن له چه‌ند رۆژی داهاتووش ولاَت چه‌ند شتێكی چاوه‌رِوان نه‌كراو به‌خۆوه ده‌بێنێ بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.