باڵه‌ته‌یی: چاوه‌رِوانی ئه‌و لیست و لایه‌نانه‌ین كه داواكارییه‌كانمان پێشكه‌شمان كردوون
هه‌ولێر _ سامان
نه‌جیب باڵه‌ته‌یی ئه‌ندامی شاندی ئبتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كانی رایگه‌یاند له ئێستادا چاوه‌رِوانی وه‌لاَمی لیسته‌كانی عێراق له مه‌رِ ئه‌و داوا‌و داخوازیانه‌ی كورد پێشكه‌شی كردوون.
باڵه‌ته‌یی به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان سه‌رجه‌م داواكاری و داخوازیی و پێشنیازه‌كانی كورد ئاماده‌یی كردووه پێشكه‌شی به لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراقی كردووه\"".
روونی كرده‌وه\"" له ئێستادا چاوه‌رِوانی وه‌لاَمی ئه‌و لیست و لایه‌نانه‌ین كه داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش كراوه، دوای وه‌لاَمدانه‌وه‌یان ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان دیراسه‌یان ده‌كات و پاشان برِیاری پێویستیان له باره‌یه‌وه ده‌درێت\"".
وتیشی\"" هه‌ر لیست و لایه‌نێك زۆرترین داواكاری كورد جێبه‌جێ بكات ئه‌گه‌ری به‌ستنی هاوپه‌یمانی و رێكه‌وتن له گه‌ل ئه‌و لایه‌نه زۆرتره\"".
"