هێڵ: دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كارێكی ئاساییه‌

هێڵ: دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كارێكی ئاساییه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا باڵیۆزی ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كریستۆڤه‌ر هێڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ناكۆكی نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كارێكی ئاساییه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا هێڵ روونی كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ كاری سیاسی له‌ عێراق رووده‌دات كارێكی ئاساییه‌ سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پێنج مانگ به‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار تێپه‌رِیوه‌.
هێڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو كوتله‌كان هه‌وڵه‌كانی خۆیان چرِكردۆته‌وه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێ، ناوبراو گه‌شبینی خۆیشی دووپاتكرده‌وه‌ له‌ تێپه‌رِاندنی ئه‌و قۆناخه‌ی ئێستای عێراق و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌و ولاَته‌.
برِیار وایه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌ پێی برِیارێك كه‌ له‌ 6/7/2010 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر درا دوای پێنج ساڵ مانه‌وه‌ی له‌ عێراق كریستۆڤه‌ر هێڵ عێراق به‌جێبێلێ و له‌ شوێنی ئه‌و جیمس جیفری وه‌كو باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ده‌ست به‌كار بێت.
Top