ئیئتیلافی نیشتمانی: له قۆناخی رابردوو تاڵه‌بانی پێشه‌نگی له یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی عێراقییه‌كان بوو
په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی نیشتمانی عه‌لی شبر ئه‌و هه‌والاَنه‌ی ره‌تكرده‌وه گوایه له كاتی ئێستادا ئیئتیلافی نیشتمانی له هه‌وڵی كشانه‌وه‌ی پشتگیری خۆیه‌تی بۆ دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا عه‌لی شبر رایگه‌یاند ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌م شێوه‌یان وه‌رنه‌گرتووه سه‌باره‌ت به دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ پۆسته‌كه‌ی به‌ڵكو بگره هیچ پارێزه‌ییه‌كیشیان نییه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، چونكه تاڵه‌بانی له قۆناخی رابردوودا بۆ هه‌موو لایه‌ك بوونی خۆی وه‌كو عێراقییه‌كی لێهاتوو سه‌لماندووه ده‌توانێ له قۆناخی داهاتووشدا به هه‌مان شێوه به سه‌ركه‌وتوویی ئیداره‌ی ولاَت بكات، روونیشی كرده‌وه ئه‌وه‌ی له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان باس كراوه ته‌نیا لێدوان و قسه‌ی بێبنه‌مان و دوورن له راستی.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده له ئیئتیلافی نیشتمانی جه‌لاله‌دین سه‌غیر به هه‌مان شێوه ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه ئیئتیلافه‌كه‌یان جگه له تاڵه‌بانی كه‌سی دیكه به شایسته بزانن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
سه‌غیر دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تاڵه‌بانی پێشه‌نگی له یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی عێراقییه‌كان بوو له قۆناخی رابردوو هه‌روه‌ها پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانی عێراق بووه، بۆیه ئیئتیلافه‌كه‌یان ئه‌مه‌ی له به‌رچاو گرتووه هه‌ڵوێستی خۆیشی به‌رامبه‌ر دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی نه‌گۆرِیوه.