مونا قهوەچی سكرتیری پەرلەمانی كوردستان بۆ گوڵان: لە ماوەی هەڵپەساردنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانیشدا لێژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمان بەردەوام بووینە لە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان

مونا قهوەچی سكرتیری پەرلەمانی كوردستان بۆ گوڵان:  لە ماوەی هەڵپەساردنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانیشدا لێژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمان بەردەوام بووینە لە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان
لە كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان باس لەوەكراوە كە لەمانگی 5ی/2020 كۆبوونەوكانی پەرلەمان دەست پێبكاتەوەئەوەی لەم بارودۆخەی ئێستا بۆ هەرێمی كوردستان زۆر پێویستە یەكڕێزی و یەكدەنگی هەموو فراكسێۆنەكانەی ناو پەرلەمانە.
پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەكانی خۆی هەڵپەسارد، هەروەها لەم كاتەشدا نرخی نەوت بەگشتی لە هەموو جیهان دابەزینێكی زۆری بەخۆوە دیتووە و حكومەتی عیراقیش شایستە دارایی و ئەو بڕە پارەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەنارد تاوەكو ئامادەكردنی ئەو راپۆرتە بڕیویەتی كە بەمەش گوزەران و دۆخی خەڵكی كوردستان زۆر خرایبووە بۆ ئەو پرس و چەندین پرسیاری دیكە، گۆڵان سەردانی بەڕێز مونا قهوەچی سكرتیری پەرلەمانی كوردستانی كرد، بەڕێزیان بەمجۆرە راوبۆچوونی خۆی خستەڕوو.
• په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی هه‌ڵپه‌سارد ,, پرسیاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو ,, په‌رله‌مانی كوردستان به‌چ میكانیزمێك سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی حكومه‌تی كردووه‌ و كێشه‌كانی خه‌ڵكی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه‌؟
- لەسەرەتای دەستپێكی ئەو خولەی پەرلەمانی كوردستان لەسەر یەك بەرنامە كاری كردوە كەئەویش هەماهەنگی نێوان حكومەتی كوردستان و پەرلەمانی كوردستانە، بەڵام بەداخەوە ئەو پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا كە لەسەرجەم جیهان بڵاوبۆتەوە و هەرێمی كوردستانیشی گرتەوە بۆیە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان هەلپەسێردرا، بەڵام لێژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمانمان راسپارد بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و داواشمان كرد كە پابەندبوون و جێبەجێكردنی رێنمایە تەندروستیەكان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڤید19ئەركێكی زۆر پێویست و جددیە هەر بەهۆی ئەو رێنمایانەو پابەندبوونی حكومەت و لایەنی پێیوەندار و هاوڵاتیان بۆ خۆپارێزی لەم پەتایە و رێكارە باش و زانستیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خۆپارێزی لەم نەخۆشیە وایكرد كە هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی جیهان و عیراقیش تا ئاستێكی باش هاوڵاتیان بپارێزن و سەركەوتنێكی باش بەسەر ئەم پەتا ڤایرۆسیە بەدەست بێنێت، گەرچی ئەمەش مانای ئەوە ناگەیەنێت كە پەتای ڤایرۆسەكە نەماوە، بەڵكو ئێستا كە رێكاری هاتوچۆ هەندێك ئاسانكاری تێدا كراوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن لە كاروكاسبیەكانیان زیاتر دوور نەكەونەوە و بژێووی ژیان و مومارەسەی ژیانی رۆژانە بكرێت بەركەوتن زیادی كردووە بۆیە پێویستە هاوڵاتیان وەك جاران و زیاتریش پابەندی رێنمایەكانی خۆپارێزی بن و خۆپارێزیەكە بچێتە قۆناغی تاكپارێزی بۆ ئەوەی هەموو هاوڵاتێانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان پارێزراوبن لەم پەتا مەترسیدارە و لەم قۆناغەش پەرلەمانی كوردستان بەردەوامە لە هەماهەنگی بەهێزو بەردەوام لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەتوانین بڵین وەك یەك تیم كار دەكەین بۆ بەرژەوەندی خەڵك و هاوڵاتیانمان و هەر لەبەر ئەو پەتاو رێنمایەكانی تەندروستی بۆ خۆپارێزی پەرلەمانی كوردستان ناتوانێت كۆبوونەوە ئاسایەكانی خۆی ئەنجام بدات، گەرچی دەتوانین بەردەوامبین لەپاڵپشتی هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان، بێگومان پەرلەمانی كوردستان شانبەشانی حكومەتی كوردستان لەخەمی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێمە بەتایبەتی پێدانی موچە كە دووبارە لەم كات و ساتەش وەك هەموو جارانی دیكە حكومەتی عیراق هەستاوە بەبڕین و نەناردنی بەشە موچەی فەرمانبەرانی كوردستان و شایستە داراییەكانی هەریمی كوردستان ئەمەش وەك كارتێكی فشاری سیاسیە لەسەر كوردستان، سەرەڕای ئەوەیك ە عیراق داوا دەكات سەروەری و یەكپارچەی عیراق بپارێزرێت گەرچی هەر خۆی هەڵدەسێت بە جیاوازی لە نێوان هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بەغدا بەوەی كە موچەی هاوڵاتیانی كوردستان دەبڕێت لەو حالەتەدا چۆن دەتوانرێت یەكپارچەی بپارێزرێت كە عیراق خۆی پێشێلی دەستوورو یاسا بەرانبەر هاوڵاتیانی دەكات. لەلایەكی دیكەوە وەك لەهەموو لایەك ئاشكرایە كە گفتوگۆ و دانوسان لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە و هەرێمی كوردستان رازیبووە كە نەك تەنیا 250 هەزار بەرمیل رۆژانە تەسلیم بە عیراق بكات بەڵكو هەرێم ئامادەبووە كە هەموو دۆسیەی نەوت رادەستی حكومەتی بەغدا بكات بەمەرجی بودجەو موچەو شاریستە داراییەكلنی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام بەغدا بەبیانووی جیا جیا بەمەبەستی سیاسی و قبول نەكردنی هاوبەشی لە حكومڕانی و دەسەڵاتدا تا ئێستا دەستی بەسەر بڕە موچەی فەرمانبەرانی كوردستان داگرتووەو ئامادەنییە بێنێرێت كە ئەمەش بەپێچەوانەی دەستوورو یاسای موازەنەی عیراقە كە بۆ پارێزگارێكی وەك بەسراو موسڵ و شارەكانی دیكەی عیراق بە رێكوپێكی و لەكات و ساتی خۆیان دەگات گەرچی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبڕن و دەیكەنە كارت و فشارێكی سیاسی بۆیە دەتوانین لێرەدا بڵێن ئەوە حكومەتی عیراقە یەكپارچەی عیراق ناپارێزیت ئەمەش گالتەكردن و یاریكردنە بە دەستووری هەمیشەی عیراق لەلایەن هەندێك لە لایەن و دەسەڵاتدارانی عیراقی.
• هه‌فته‌ی رابردوو به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ شاندی دانوستاندكاری به‌غدا كردوو و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی هه‌رێمیش كۆبوونه‌وه‌ ,, ئایا ئاكامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان چۆنه‌ ، په‌رله‌مان چ رۆ ڵێك ده‌گێرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ؟
- ئەگەر ئێمە وەك پەرلەمانی كوردستان كە نوێنەری راستەقینەی خەڵكی كوردستانین دەمانەوێت راستگۆبین لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان پێویستە هەموو لایەن و فراكسێنەكانی ناو پەرلەمان یەكڕێزو یەكدەنگ بین كە ئەمە بەتایبەتی بۆ ئێستای هەرێمی كوردستان زۆر پێویست و گرنگە و لە كۆبوونەوەكی پەرلەمانی كوردستان كە لەگەڵ لیژنەی دانوساندكاری كوردستان بۆ عیراق و وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا زیاتر لەسەر موچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بوو كە ئایا عیراق تا چەند جددیەتی هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكبكەویت، چونكە وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەرێمی كوردستان ئامادەییە دۆسیەی نەوت بەتەواوی رادەستی عیراق بكات لەبەرامبەردا شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان زامن بێت و موچەخۆرەكانمان بێ موچەو بژێوی ژیان نەمێنەوە كە هەموو فراكسێۆنەكانی ناو پەرلەمان كۆك و هاورابووین كە پاڵپشتی و هەماهەنگی حكومەتی هەرێمیس كوردستان دەبین بۆ بەدەستهێنانی ماف و هەقە یاسایی ود ەستووریەكانی هەرێمی كوردستان لە عیراقدا، چونكە دەبینین لەمانگی رەمەزانی پیرۆزە حكومەتی عیراق گەورەترین زوڵم بەرامبەر بە خەڵك و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات كە هەستاوە بەنەناردنی ئەو بڕە پارەیەی كە مولزەمە مانگانە بەپێی رێككەوتن و یاسایی موازەنە بۆ هەرێمی كوردستان بەبێ دواكەوتن و هیچ بیانوو و فشارێك بگاتە هەرێمی كوردستان، بێگومان ئەو رەفتارە هەروەك ساڵی 2014ە كە گەورەترین سزاو ئابڵوقەی دارایی و ئابوریان خستەسەر هەرێمی كوردستان جگە لەوەی كە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی پەڵاماری تیرۆریستانی داعش بووە، لەلایەكی دیكەوە هەموو لایەن و فراكسێنەكانی كە بەشدارن لە حكومەتی هەرێم بەرپرسیاریەتیان لەسەرە كەداكۆكی سەرسەخت بن لە زامنی گوزەران و شایستە داراییەكانی هەرێم كە لە عیراقەوە بەردەوام دەبڕێت و وەك فشارو كارتی سیاسی بەرامبەرمان بەكاریدەهێنن هاوكات وەك ئاماژەم پێدا دەبێت هەموو لایەن و حزب و فراكسێۆنەكانی بەشدار لە حكومەتی هەرێم و ئۆپۆزسیۆن یەك وتارو یەكڕێزو یەكدەنگ بن بۆ ئەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان پارێزراوبێت و لەكاتێكدا قەوارەی سیاسی هەرێم پارێزراو نەبێت ئەوە لە هەموو لایەن و حزبە سیاسیەكانی كوردستان تێكدەچێت.
• جارێكی تر وه‌ك ئێستا له‌ میدیا ده‌یبین ،، فراكسێۆنه‌ جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ بینایه‌ی په‌رله‌مان كۆببنه‌وه‌ و چاره‌سه‌رێك بۆ خه‌می هاوڵاتیان بدۆزنه‌وه‌، كه‌چی وه‌ك ده‌بینین له‌ میدیاكانه‌وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ موزایه‌ده‌ی سیاسی و گاڵته‌كردن به‌ خه‌مه‌كانی خه‌ڵك ,, پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ،، په‌رله‌مان كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ ئاساییه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌؟ ئایا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان چ رێوشوێنك ده‌گرێته‌ به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌م باردۆخه‌دا له‌ میدیاكانه‌وه‌ یاری به‌ هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك ده‌كه‌ن؟
- رۆژی 28/4/2020 سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا كە كۆبوونەوەیەكی زۆر باشبوو و بەنیازین لە مانگی 5ی 2020 وەك پەرلەمانی كوردستان دەست بەكۆبوونەوەكانی خۆمان بكەین بەرێزگرتن لە رێنمایە تەندروستیەكان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆیە كۆبوونەكان زۆر پێویستن چونكە زۆر پرس هەیە پەیوەندن بەچارەنووسی خەڵكی كوردستان كە دەبێت پەرلەمان لەم پرسانەدا رۆڵی خۆی ببینێت، بەڵام زۆر جێگای داخە هەندێك لە فراكسێۆنەكان وەك پۆپۆلیستی لێدوان و هەڵسوكەوت دەكەن هەر دەلێت بەیانی دەچن بۆ سەر سندوقی هەڵبژاردن كە ئەمە ورەی خەڵكی كوردستان بەرز ناكات، بەڵكو بەپێچەوانەوە ورەی خەڵك دادەبەزێنێت، گەرچی لەوەی ئێستا دەگوزەرێت دەبێت هەموومان پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بین تاوەكو لەودۆخە نەخوازراوە دەربازبین و ئەوەی لەلایەن هەندێ پەرلەمانتارو فراكسێۆن روودەدات بۆ یاسای هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە كە بەشێوەی نێمچەكراوەیە كە دەبێت هەموار بكرێتەوە تاوەكو سستەمەی هەڵبژاردن لە كوردستان ببێتە لیستی داخراو تاوەكو بایەخ بە لیست بدرێت نەك كاندید، چونكە لەو سستەمەی نیمچە داخراو هەندێك كەس خۆی كاندید دەكات و وەك پاڵەوانێك خۆی نمایش دەكات لەبری سوودی بۆ بەرژەوەندی خەڵك هەبێت ئەوە زیان بە خەڵك دەگەیەنێت و رۆژی 29/4/2020 دووبارە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ هەموو سەرۆك فراكسێۆنەكان كۆبوونەوەمان ئەنجامدا بۆ خۆئامادەكردن بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان و ئەولەویەتی تەشریعی چی دەبێت لەمەودوا، چونكە ئێمە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لە 1/3/2020 تەواوی فراكسێۆنەكانی پەرلەمان دەیانتوانی پرۆژە یاسای خۆیان پێشكەش بە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن و ئێمەش بەرێكارە پەیڕەویەكانی خۆمان دەمانتوانی لە ناو كۆبوونەوەكاندا ئەو پرۆژانە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكەین، بەڵام لەبەر راگەیاندنی باری نایاسی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆبوونەوەكانی پەرلەمان هەڵپەساردراو فراكسێۆنەكانی ناو پەرلەمانیش نەیانتوانی پرۆژە یاساكانی خۆیان پێشكەش بە دەستەی سەرۆكایەتی بكەن. لەلایەكی دیكەوە ئێمە پێویستمان بە سلوكی پەرلەمانی هەیە كە لە هەموو پەرلەمانی وڵاتانی دنیا هەیە كە لەم سلوكی پەرلەمانیە سزاكانیش دەستنیشانكراوە كە دەتوانین لەم رێگایەوە مامەلە و تەعاموڵ لەگەل هەر پەرلەمانتارو فراكسێۆنێك بكەین كە كاری تەشهیرو زانیاری ناراست و دوور لە هەڵسوكەوتی پەرلەمانی بكات.
• ئایا په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌م باردۆخه‌ ئابورییه‌ سه‌خته‌ چ پلانێكی هه‌یه‌ ؟ ئایا دیراسه‌تی ئه‌م بارودۆخه‌تان كردووه‌؟ تاچه‌ند ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ هاوده‌نگه‌نیه‌كی نیشتمانی له‌ناو په‌رله‌مان دروست بكه‌ن؟
- لەو كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی حكومەت بۆ بەغدا ئەنجاماندا ئەوە جەختی لەسەر ئەوە كرایە كە ئەو پرۆژەی گەلالەكرابوو كە ئەو ماوەی خەڵك لە كەرەنتین بوون حكومەت و خاوەن موڵكەكان لەكرێی خانوو و دوكانەكان خۆش بن ئەوە بچێتە بواری جێبەجێكردن كە بەمە حكومەتی كوردستان كارێكی باش دەكات بۆ بارسووك كردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و كرێی خانوو و دوكان لە هەرێمی كوردستان بەیاسا رێكبخرێت، هەروەها دابەزینی نەوت و پەتای كۆڕۆنا كاریگەری خراپی لەسەر ئابوری هەموو جیهان دروستكردوە و كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستانیش یەكجارزۆرە، چونكە بەم هۆیەوە داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوت زۆر دابەزیووەو حكومەتی عیراقیش لەو كات و ساتەدا دوور لە دەستوورو یاسا شایستە داراییەكانی هەرێمی بڕیووە و تا ئێستا ئەو بڕە پارەی بۆ موچەی فەرمانبەرانیش دەینارد بڕیویەتی بەبێ هیچ پاساوێك هەر بۆیە حكومەتی هەرێم شاندی پێكهێناوە و چوونە بۆ بەغدا تاوەكو بگەنە رێككەوتن كە پێشتریش هەرێمی كوردستان لە رێككەوتن و گفتوگۆیەكانی لەگەڵ بەغدا ئامادەی نیشانداوە 250هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە رادەستی عیراق بكات بەڵكو ئامادەین دۆسیەی نەوت بەتەواوی بە عیراق بدرێت لە بەرامبەر زامنكردنی شایستە داراییەكانمان. هاوكات دووبارەی دەكەمەوە یەكرێزی ناوماڵی كورد و كورد زۆر پێویست و گرنگە بۆ ئەوەی بتوانین بەرامبەر نەیارەكانمان راوەستینەوە. هەروەها داواكارین لە هاوڵاتیان ئێستاش ڤایرۆسی كۆڕۆنا ماوە دەبێت پابەندی رێنمایەكانی تەندروستی بین تاوەكو بتوانین خۆمان لەم پەتایە بپارێزین، چونكە حكومەت بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزان دوكان و بازاڕەكانی كردۆتەوە لەژێر جێبەجێكردنی رێنمایەكانی خۆپارێزی كە بەمەش قەرەباڵخی و بەریككەوتن زیاتر دەبێت، بۆیە چەند خۆمان بپارێزین زیاتر سەڵامەت و دوور لەو ڤایرۆسە دەبین كە ئەمەش لە بەرژەوەندی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان .
Top