نێچيرڤان بارزانى بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران: لە دڵەوە خەمبارین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و شاندی یاوەریان لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێ "له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا له دڵه‌وه هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى جه‌نابى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين." و "دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن."
میدیای فەرمیی ئێران ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و شاندی یاوەری بڵاوکردەوە. هۆکاری گیانلەدەستدانی رەئیسی و 8 یاوەرەکەی، کە یەکێکیان وەزیری دەرەوە بوو، تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان بوو کاتێک لە ئازەربایجانەوە بەرەو تەورێز دەگەڕانەوە.
ئیبراهیم رەئیسی دوێنێ بۆ کردنەوەی بەنداوێک چووەبووە پارێزگای تەورێز. لەدوای کردنەوەی بەنداوەکە بە هێلیکۆپتەر بەرەو تاران دەگەڕانەوە کاتێک تووشی رووداوێک بوون و هەلیکۆپتەرەکەیان تێکشکا.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
هه‌واڵى به‌ئازارى گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ئيبراهيم ره‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه و ژماره‌يه‌ك له ياوه‌رانيان له رووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، له ناخه‌وه دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين.
له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا له دڵه‌وه هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى جه‌نابى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ره‌ئيسى خه‌مێكى به ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن. خواى مه‌زن يارمه‌تيده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/5/20