دکتۆرە چیمەن ئاکرەیی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروست و سەڵامەتی خۆراک لە وەزارەتی تەندروستی و ئەندامی لیژنەی باڵای بەرینگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھەرێمی کوردستان بۆ گوڵان: بۆ بەرینگاربوونەی

دکتۆرە چیمەن ئاکرەیی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروست و سەڵامەتی خۆراک لە وەزارەتی تەندروستی و ئەندامی لیژنەی باڵای بەرینگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھەرێمی کوردستان بۆ گوڵان: بۆ بەرینگاربوونەی
ئەو ڤایرۆسە جیاوازی لە نێوان تەمەنەکانی مرۆڤ ناکات، بەڵام تا ئێستا منداڵان کەمتر تووشبوونەبۆ زیاتر پارێزگاری لە بەساڵاچوان و نەخۆشە درێژخایەنەکان لەم ڤایرۆسە پێویستە لە قەرەباڵغی بەدووریان بگرێن و خشتەی خواردنی باش و رێکوپێکیان بۆ ئامادە بکرێت
• ئێوە ئەندامی بەرەنگاربوونەوەی ڤاێرۆسی کۆرونان لە ناو وەزارەتی تەندروستی، دەمانەوێت بەرێزتان باسی ھەنگاوەکانی رووبەرووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەمان بۆ بکەیت، بەمانایەکی دیکە ئایا پێویستە ھاوڵاتیان چۆن خۆیان لەم ڤایرۆسە بپارێزن وتووشیان نەبێت؟
- ھەر لەیەکەم رۆژی کە دەنگۆی ئەوە ھەبوو لە شاری ئۆھانی چین ڤایرۆسی کۆڕۆنا بڵاوبۆتەوە بەیاننانەیەکمان بڵاوکردەوە کە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانمان ئاگادارکردەوە کە پەتایەکی ڤایرۆسی بەناوی کۆڕۆنا لە شاری وھانی چین بڵاوبۆتەوە و ئێمە وەک وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بەھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیھانی و ەزارەتی تەندروستی عیراق بەپێی رێنمایەکان کاردەکەین لەسەر خۆپارێزی و بەرینگاربوونەوەی ئەو پەتا جیھانییە و لەسەرتادا داوامان لە ھاوڵاتیان کرد وەک ئەنفلرنزای خۆیان لەو ڤایرۆسە بپارێزن و شتی زیاتری نەدەویست، بەڵام لەپاشان کە ئەو ڤایرۆسە وەک پەتای جیھانی ناسرا لە قۆناغی یەکەم دەستمان بە خۆپارێزی کرد و لەپاشان ھەنگاوی کۆنترۆلکردن و بەرینگاربونەوەمان بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەست پێکرد و رێنمایەکانمان بۆ ھاوڵاتیان ئەوەیە، یەکەم: پێویستە خەڵک خۆی لە قەرەباڵغی بەدوور بگرێت و لەماڵەوە بمێنەوەو نەچێتە دەرەوە. دووەم: رۆژانە چەندینجار دەستی بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ خوڵەک بە ئاو و سابون بشوات. سێیەم: نابێت دەست لە دەموچاو و لوتت بدەیت، چونکە ڤایرۆسەکە بەم شوێنانەوە دەچێتە ناو بۆڕی ھەناسەو سیەکانی مرۆڤ. چوارەم: پێویستە ھاوڵاتیان خۆیان بپارێزن و دور بکەونەوە لە ماچ و موچ و دۆقە. پێنجەم: لەھەر چوونە دەرەوەیەک کە دەگەڕیتەوە ماڵ پێویستە دەمودەست دەستەکانت بە ئاو و سابون بشۆیت و دەتوانیت لەپاشان دەستەکانت بە پاککەرەوەکان پاک بکەیتەوە،. چونکە بۆی ھەیە بەو چوونە دەرەوەیە بەرکەوتەی شتێک یان کەسێک بیت ھەڵگری ئەو ڤایرۆسەبێت. شەشەم: لەکاتی کۆکەو پژمین کلینکس بەکاربێنە ئەەگر کلینکست لەلانەبوو باسک و ھەنیشکەکانت بخەرەبەر دەم و لوتت تاوەکو ئەو کۆکەو پژمینانە بۆ سەر ھیچ شتێک و کەسێک نەڕوات، چونکە بە ھۆی ئەو کۆکەو پژمینانە ئەگەر ھۆکارەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بێت دەبێتە ھۆی تووشبوونی خەڵکی دیکە بەتایبەتی ئەوانەی لە نزیکتن. ھەروەھا ئێمە بەردەوام و رۆژانە لەوەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان رێنمایی و رێگاکانی خۆپارێزی بڵاودەکەینەوە بەھۆی بەیاننامەو کەنالەکانی راگەیاندن تاوەکو ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان زیاتر ئاگادارو شارەزایان لەسەر ئەو ڤایرۆسەو خۆپارێزی ھەبێت. ھەروەھا نیشانەکانی ئەو ڤایرۆسە بریتیە لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و کۆکەی وشک و ھەڵامەت و ھەناسە تەنگی و ئێشانی ماسوڵکەو جومگەکانت، بۆیە لە ھەر کاتێک ھەستت بە بەرزبوونەوەی پلەی گەمی لەشت کرد بە پلەی یەکەم یان کۆکەو پژمین ئەوە لەماڵ بمێنەوەو دەرمەچوو لەکاتێکدا نیشانەکانت زیاتر و بە ئازاربوو ھەوڵدە خۆت بگەینیە نەخۆشخانەو لای پزیشک بۆ پشکنین و تێستکردن یاخود پەیوەندی بە ھێلی گەرمی ١٢٢ بکە و حالەتەکەیان بۆ باس بکە تاوەکو رێنمایی بەرینگاربوونەوەت پێبدەن.
• بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا، ئێستا ھەماھەنگی و ھاوکاریەکی باش لە نێوان وەزارەتی تەندروستی کوردستان و وەزارتی تەندروستی حکومەتی فیدرالی ھەیە، دیارە ئەمەش دیاردەیەکی باشە لەبەر ئەوەی ئەو بودجەیەی بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە بۆ عێراق تەرخان دەکرێت، بەشی ھەرێمی کوردستانیشی لێدەدرێت، ھەروەھا ئەو یارمەتییە نێودەوڵەتیانەشی بە عێراق دەدرێن لە رێگەی بەغدا پشکی ھەرێمی لێ جیادەکرێتەوە، خۆشتان دەزانن وەزیری تەندروستی ھەر بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغدای کردوو لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق کۆبۆەوە، ئایا تاچەند ئەو سەردانەی وەزیر گرنگ بوو بۆ ھەڵمەتی دژە کۆرۆنا؟ ئایا تا چەند گەشبینین بەوەی لە رێگەی بەغداوە یارمەتیەکان لەکاتی خۆی دەگەنە ھەرێمی کوردستان؟
- ئەو سەردانەی وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدای کردی زۆر گرنگبوو و پێش سەردانەکەشی لەپلانیدا ھەبوو کە سەردانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عیراقی فیدرال بکات بۆ ئەوەی بتوانرێت ھەمانگی و ھاوکاری نێوانمان باشترو بەھێزتر بێت و لەو سەردانەدا جەنابی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی کوردستان رێکارو چۆنیەتی بەرینگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای خستەڕوو و لە پرێس کۆنفرانسێک لە بەغدا ھەموو کارو چاڵاکیەکانی وەزارەتی خستەبەردید و گفتوگۆ ئەوەی لەو سەردانەدا لەھەمووی گرنگتربوو ئەوە بڕیارو مسۆگەرکردنی ئەو پێداویستی و بەشە بودجەیەبوو بۆ وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لەھەر پێداویستیەکی تەندروستی و بودجەو پارەیەک کە بۆ وەزارەتی تەندروستی عیراقی فیدرال تەرخان دەکرێت بەتایبەتی ئەو یارمەتی و ھاوکاریانەی وڵاتان و خاڵی دووەمی ئەو سەردانە ئەوەبوو چۆن فرۆکەخانەی بەغدا کراوەیە ئاواش فرۆکەخانەی ھەولێرو سلێمانی بەرووی گەشتیاران بەکراوەی بمێنێتەوە و گەیشتنە چەندین بڕیاری دیکەی گرنگ، بێگومان گەشبینین لەسەر ئەوەی ئەو بەشە پێداویستی تەندروستی و پارەو بودجەیەی بۆ کوردستانە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی بەغدا دەگاتە دەستمان.
• لەگەڵ ئەوەی ھێشتا ڤاکسینی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە و بەرھەم نەھاتووە، بەڵام باس لەوە دەکرێت رێژەی چاکبوونەوەی توشبوانی کۆرۆنا لە ریژەی مردن زۆر زیاترە، ھەروەھا لە ھەرێمی کوردستانیش بەرەبەرە تووشبووەکان چاک بونەتەوە، سەبارەت بەمە حەزدەکەین بە تەفسیل باسی شێوازی مامەڵە و چارەسەری دەزگاکانی تەندروستیمان بۆ بکەیت لەگەڵ تووشبوانی کۆرۆنا؟
- لەیەکەمین رۆژی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە رێکارو رێنمایە تەندروستیەکان دەدەینە ھەموو دامەزراوە تەندروستییەکان و ھاوڵاتیان و فرۆکەخانەکان و خالە سنووریەاکن و لایەنە پەیوەندارەکانی ھەرێمی کوردستان و لەھەر گۆڕانکارییەک و دەستکەوتنی رێنمایی تازەو زیاتر بۆ بەریناگەربوونەوەو خۆپارێزی بەردەوام رێنمایەکان بە ھەموو شوێنەکانی ئاماژەمان پێدا دەگەینین و رۆژ ھەیە چەندجارێک رێنمایەکان بۆیان رەوانە دەکەین، چونکە ڤایرۆسی کۆڤید١٩ ڤایرۆسێکی نوێیە و خۆی دەگۆڕێت بۆیە پێویست بە رێنمایی تەندروستی تازەو زانستی تەواو دەکات و ئێستا ئێمە پێناسەی پێوەری پەتاکەمان ھەیە بەپێی ئەو پێناسەیە ھەر تووشبووێک یان گوماناویەک ھەبێت پشکنینی بۆ دەکرێت و مەرج نییە ھەر تاوو کۆکەو پژمینێک لەیەکێ ھەبێت ئەوە نیشانەی ئەو ڤایرۆسەبێت و دوا پێناسەی لەم قوناغەدا ئەوەیە کە تەنگەنەفەس دەبێت و بۆ کارمەندانی تەندروستی و پزیشکان خستومانەتەڕوو کە دەبێت بەپێی ئەو پێناسانەوە پشکنین و دەستنیشانی تووشبووانی کۆڕۆنا دیاری بکەن، لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان زۆر ھاوکارو ھەماھەنگ بوو بۆ پاڵپشتی و دانانی رێنمایی بەتایبەتی لە ھاتنی گەشتیاران چ لە خالە سنوورییەکان چ لە فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان کە بەم ھەماھەنگی و ھاوکارییەی نێوانمان توانیمان کۆنترۆلی بارودۆخەکە بەباشی بکەین و نەھێلین وەک وڵاتان ئەو ڤایرۆسە بڵاوببێتەوە و کاریگەری زۆر خراپ لەسەر رەوشی تەندروستی کوردستان دروست بکات و لەو کارانەی کە زۆر گرنگبوو وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامیدا لە خاڵە سنووری و فرۆکەخانەی ھەولێرو سلێمانی ھەر گەشتیارو ھاوتیەک ناوخۆی و بیانی دەھاتنە کوردستان جگە لەوەی پکنینیان لەلایەن تیمەکانی تەدروستی بۆ ئەنجام دەدرا ھاوکات ئەو کەسانە لەشوێنی تایبەت و تەرخانکراو ھەر وەک ماڵی خۆیان تێدا کەرەنتین دەکران بۆ ماوەی ١٤رۆژ و لەم ماوەیەش بەردەوام پشکنینی ڤایرۆسەکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت لەدوای ١٤رۆژەکە ھەر کەسێک پشکنینی نێگەتیڤ دەردەچێت ئەوە رەوانەی ماڵەوە دەکرێت، بەڵام ناونیشان و ھۆکاری پەیوەندیان لێوەردەگیرێت بۆ ئەوەی پاش ئەوەی دەچنەوە ماڵەکانیشیان بەدواداچوون بۆ بارودۆخ و رەوشی تەندروستیان بکرێت و ھەر کەسێک لە کەرەنتین نیشانەی ڤایرۆسەکەی ھەبێت و لە پشکنیندا پۆزەتیڤ دەرچێت ئەوە رەوانەی یەکەی جیاکردنەوە و نەخۆشخانە دەکرێت ھەر یەکەی بەپێی شارەکانی خۆیان لەنەخۆشخانەکانی کە تایبەت کراون بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەست بە چارەسەرکردنیان دەکرێت، ھاوکات ھەر تووشبووێک پاش ئەوەی دەرکەوت بە تەئکید تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنابووە ئەوە بەدواداچوون و پشکنین بۆ بەرکەوتەکانی ئەنجام دەدرێت، بێگومان کارمەندانی تەندروستی پزیشکان شەوورۆژ لەکارکردندان بۆ بەرینگاربوونەو چارەسەری تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە ھەر بۆیە تا ئێستا رەوشەکە بە باشی بەرێوەدەچێت و ھەر داودوەرمان و پێداویستیەکی تەندروستی پێویست ھەبێت دابەشی سەر نەخۆشخانەو بنکەکانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکەین کە بەپێی رێنمایەکان لەژێر سەرپەرشتی پزیشکانی پسپۆڕ بەکاردەھێنرێت و دەرمانەکانی مەڵاریاو ئایدز و ژەندین جۆری دیکە کە لە وڵاتان سوودی لێوەرگیراوە ئەوە لەلای ئێمەش لەم قۆناغەدا ھەیە بە ھەوڵوھیمەتی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی حالەتی چارەسەرکراومان ھەیە و رەوانەی ماڵەوە کراون.
• ئایا چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵانی تووشبووی خوار پێنج ساڵ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرێت، لەمەشدا مەبەستمان ئەوەیە منداڵ بە تەنیا کەرەنتینە ناکرێت و پێویستی بەوە دایکی لە گەڵیدا بێت؟
- بێگومان منداڵانیش تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبن بەڵام رێژەکەیان زۆر کەمە، چونکە ئەو منداڵانە بەتایبەتی تا تەمەنی ١٠ ساڵی بەرگری لەشیان بەھێزەو سیەکانیان باشن بەتایبەتی بەھۆی ئەوەی جگەر ناکێشن و نەخۆشی درێژخایەنیان نییە و تا ئێستا بەپێی توێژینەوەێکان منداڵان لە گەوران کە تەمەنیان لەسەرووی ٦٠ ساڵە کەمترە و کەرەنتینەی منداڵانیش پێویستە بە جیابێت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ خێزانەکانیان لەدەرەوەی وڵات ھاتونەتەوە ئەوە زۆر ئاساییە دەکرێت لەگەڵ دایکو باوک و خێزانەکانیان بەیەکەوە کەرەنتین بکرێن و لەکاتێکدا ئەگەر منداڵ و دایکێک کەرەنتین بکرێت ئەوە دەکرێت بەیەکەوە بن، چونکە بەردەوام ئەو منداڵە ھەر لەگەڵ دایکی بووە.
ئەوەی ھەتا ئێستا گوێمان لێ بووە ، ھەموو لایەک باس لە خۆپاراستن و بەھێزکردنی ئامێری بەرگری جەستەی مرۆڤ دەکەن، دیارە لایەنی خۆپاراستن وەک لە رێنمایەکان ئاماژەی پێکراوە بە پلەی یەکەم پاک و خاوێنی و خۆپاراستنە لە قەرەبالغی، ئایا سەبارەت بە بەھێزکردنی ئامێری بەرگری جەستەی مرۆڤ رێنمایتان چیە؟ مەبەستمان ئەوەیە ئایا لەچوارچێوەی ھەڵمەتی رووبەرووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، خشتەیەکتان بۆ خۆراکێکی تەندروست ئامادەکردووە بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان پێرەوی بکەن و ئامێری بەرگریان بەھێزتر بێت؟
- گرنگترین رێکارو شت بۆ دووربوون لەم ڤایرۆسە خۆپارێزیە ئەویش بەجێبەجێکردنی رێنمایەکان دەبێت کە ئاماژەمان پێداوە و ھەر رێنمایەکی نوێش دەرچێت ئێمە دەیگەینینە ھاوڵاتیانمان لە رێگای میدیاکان و بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستانەوە و بەرگری لەشیش یەکێکە لەو شتانەی کە زیاتر وا دەکات مرۆڤ تووشی ئەو ڤایرۆسە نەبێت یاخود تووشیشی بێت کەمتر کاریگەری لەسەر دەاکت و زووتر چاک دەبێتەوە و بۆ بەرزبوونەوەی بەرگری لەش پێویستە ھەموو کەسێک ماوەو خەوێکی تەندروستی ھەبێت و خۆراکی تەندروست و پڕ لە ڤیتامین و پرۆتین لە ژەمەکانی بخوات و ئەو رێنمایانە بۆ بەرگریەکی باشی لەش ھیچ کاتێک جیا نییە، بەڵکو ھەموو کاتە و ژەمەکانی مرۆڤ پێویستە و ھیچ خشتەیەکی جیا نییە و دەبێت ھەموو کەسێک رۆژانە بۆ باشتربوونی بەرگری لەشی بڕێکی باش ئاو بخواتەوە و ھەموو کاتێک پێویستە مرۆڤ ھەموو جۆرە میوەو ڤیتامێنێک بخوات نەک تەنیا بۆ بەرینگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە
• مەترسی سەرەکی ئەم ڤایرۆسە بۆ خەڵکانی بەساڵاچووە، واتە ٦٠ بەسەرەوە و، ھەروەھا ئەوانەی نەخۆشی دریژخایەنیان ھەیە، ئایا ھیچ ریۆوشوێنێکی تایبەت بە پاراستنی بەساڵاچووان ھەیە، مەبەستم ئەوەیە ھەوڵێک ھەبێت بۆ ئەوەی بەساڵاچووان تێکەڵاوی قەرەبالغی نەبن؟ یان زیاتر ھەڵمەتێکی ھۆشیاری بۆ بەساڵاچووان پیادەبکرێت؟
- رێنمایەکانی خۆ پارێزی بۆ ھەموو تاکەکانی مرۆڤایەتی ھەمان رێنمایە ھیچ جیاوازیەک لە نێوان تەمەنەکان نییە، بەڵام بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە لەلایەن خێزان و کەسوکاریان زیاتر ئاگاداریان بن و لەو شوێنەی بەساڵاچووان ھەبێت نابێت قەرەباڵغی دروست بکرێت و دوور بکەونەوە لە ماچ و موچ و بۆ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنن پێویستە خشتەی داودەرمان و سەردانی پزیشک و پشکنینەکانیان بەردەوام رەچاو بکرێت، ھاوکات پێویستە بەساڵاچووان و نەخۆشە درێژخایەنەکان زۆر ئاگاداری خواردن و خواردنەوەکانیان بین کە ژەمی تەندروست و پر ڤیتامین بن و بەشێوەیەکی گشتی دەبێت ئاگاداری ئەو کەسانەبین کە تەمەنیان لەسەرووی ٦٠ ساڵیە و بەتەنگیانەوە بچین بەتایبەتی لە ناو خێزانەکانیان .
• لێژنەی باڵای بەرینگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ماوە ماوە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات مەبەست لە کۆبوونەوەکان چییە و ئەو بڕیارو راسپاردانەی دەدرێت تا چەند لە بەرژەوەندی خۆپاراستنی ھاوڵاتیان دایە؟
- ئێمە رۆژانە لە کۆبوونەوەداین لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیھانی و لە ماوەی رابردوو لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە تا ئێستا لێژنەی بەرینگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چەندین کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامداوە کە نوێنەری زۆربەی وەزارەتە پەیوەندارەکان تێدا ئامادە دەبن، لەیەکەم کۆبونەوەدا بۆ ئەوەبوو کە چی بکرێت بۆ خۆپارێزی و چۆنیەتی بەرینگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ھەرێمی کوردستان لەوانە داخستنی قوتابخانەو کۆلێژو پەیمانگاکان و دروست نەبوونی قەرەباڵغی و کلینکی پزیشکان چۆن کار بکەن و چ میکانزمێک بۆ نەخۆشخانەو ھاتوچۆ ئەنجام بدرێت و . . . تاد.ئەوەی شایانی باسە و جێگای دەستخۆشیە حکومەتی ھەرێم ھەر لەگەڵ دەنگۆی ئەو ڤایرۆسە بودجەیەکی باشی بۆ وەزارەتی تەندروستی و بەرینگابوونەوەی تەرخانکرد کە ئەم بودجە بووە ھۆکارێکی زۆر باش و کاریگەری راستەوخۆی بۆ خۆپارێزی و بەرینگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھەرێمی کوردستان ھەبوو ھەر ئەو بودجە و ھیمەتی کارمەندانی تەندروستی و پزیشکان و لایەنە پەیوەندارەکانی دیکەبوو وایکرد کە کوردستان زاڵبێت بەسەر ئەو پەتایە و لە کۆتایدا داواکارین کە ھاوڵاتیانی کوردستان خۆیان لە قەرەباڵغی بپارێزن و رێنمایەکانی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ بەتایبەتی قەدەغەی ھاتوچۆ جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی بەتەواوی بتوانین بەسەر ئەو پەتایە سەرکەوین.
Top