ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بۆ گوڵان: ناكرێت بە فیتی دەرەكی گەمە بەسەقامگیری سیاسی كوردستان بكرێت و خەمخۆرانی كوردایەتی و پێشمەرگە دەستەوەستان

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بۆ گوڵان:  ناكرێت بە فیتی دەرەكی گەمە بەسەقامگیری سیاسی كوردستان بكرێت و خەمخۆرانی كوردایەتی و پێشمەرگە دەستەوەستان
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ گوڵان سەبارەت بەپەیامەكەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕای گشتی كوردستان وتی
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ گوڵان سەبارەت بەپەیامەكەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕای گشتی كوردستان وتی : رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەكو دەوڵەتمەدارو خاوەن مێژوویەكی پڕ لەشانازی و سەروەریی لەپەیامەكەیدا بەجوانی ئەوەی روون كردەوە كە ئەو وەكو دەوڵەتمەدارێك ئەركی ئارامی و خۆشگوزەرانی گەلەكەیەتی و لەهەموو كات زیاتر (گەلەكەمان پێویستیان بەئارامی و ئاشتی و یەكگرتن هەیە) ، سەرۆكی حكومەت لەپێناو گەلەكەیدا لەبەردەم ئەرك و چەندین تەحەددای گەورەدایە بەتایبەتی تەحەددای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو قەیرانە یەك لەدوای یەكەكانی ئابووری و بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی هەرێم لەبەغدا لەپێناو گەیشتن بەئارامی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی كوردستان ، ئەو پێشتر زۆر دڵسۆزانەو بووێرانە لەشەڕی داعش رۆڵێكی سەرەكی و گەورەی بینی و توانی كوردستانیان لەقینی رەشی ئەو تاقمە تیرۆرستییە بپارێزێت، لەشەڕی گەندەڵی و دەستپێكردنی چاكسازیی وێڕای هەموو ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی هاتنە بەردەم روبەرووبوونەوەی گەندەڵی ئەو بووێرانە لەسەرەتادا گەندەڵی راگرت و دواتر بەزانستیانەو عەقڵانییانە دەستی بە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆسەی چاكسازیی كرد، لە زامنكردنی شایستە داراییەكان و چەسپاندنی پشكی هەرێم لەبودجەی عێراقیشدا رۆڵی گەورەی گێڕاو ئێستاكەش بەردەوام لەگفتوگۆو دانوستاندایە بۆ بەدەستهێنانی تەواویی شایستە داراییەكانی هەرێم ، هیچ گومانی تێدا نییە بەهاوشێوەی هەموو ئەم تەحەدییانەش ئەمجارەش سەرۆكی حكومەت بە پاڵپشتی و پشتگیری دڵسۆزان و نیشتمانپەروەرانی گەلەكەمان لەشەڕی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی و ئابووریشدا سەركەوتوو دەبێت، هەروەكو چۆن بەشاهیدی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و وڵاتانی بیانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێشخەر بوو بۆ دژایەتیكردنی كۆرۆناو ئەوەی ئەمڕۆ بەدەستهاتووە بەپێچەوانەی زۆر لە وڵاتانی پێشكەوتووش بەرهەمی ئەو رێكارانەی خۆپارێزی و هەنگاوەكانی ئەم كابینەیەیە .. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان داوای لەهەموو فراكسیۆن و حزبە سیاسییەكانی كوردستان كرد لەپێناو خەڵكی كوردستان و چارەنووسی ئەم میللەتە پاڵپشتی و پشتگیری هەوڵەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن، چونكە حكومەتی كوردستان حكومەتی خەڵكی كوردستانەو بەهێزبوون و سەركەوتنی واتا ئارامی و خۆشگوزەرانی و بەدەستهێنانی هەلی كارو ژیانێكی باشتر ، بەپێچەوانەشەوە هەموو ئۆباڵی نائارامی و دووبەرەكی و فیتنە دەكەوێتە سەر شانی ئەوانەی خێرو خۆشیان بۆ نەتەوەكەیان ناوێت، مێژوو سەلماندویەتی سەرۆك بارزانی و رێزداران نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپاڵپشتی هەموو خەمخۆران و دڵسۆزانی گەلەكەمان لەبەرامبەر هیچ ئاستەنگ و بەبەرستێكدا نەوەستاون و لەكۆتاجاردا هەر توانیویانە گەلەكەیان ببەنە كەناری ئارامی ، ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی عێراق ئومێدمان زۆرە خێرخوازان و دڵسۆزانی گەلەكەمان هەموو هێزو تواناكانیان بكەن بەیەك لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئەم پەتاو قەیرانە دارایی و ئابوورییەدا و هەموو پێكەوە رووبەرووی هەموو فیتنەو ئاژاوەو دووبەرەكییەك ببینەوە كە دواجار خەڵكی هەژارو بەش مەینەتی گەلەكەمان تێیدا زیانمەند دەبێت، لەكۆتاییدا سەركەوتنمان بەسەر داعش و قەیرانی دارایی و ئابووری و دەیان تەحەددای تر دەبێتە بەندوعیبرەتێكی دیكە بۆ ئەوانەی چاویان بەخۆشگوزەرانی و خۆشی میللەتەكەیاندا هەڵنایەت، ئێمە بەردەوام وتوومانە سەقامگیری سیاسی دەروازەیەكە بۆ سەقامگیری ئابووری و زامنەكردنی مافی كوردستانیان، هەربۆیە ناكرێت بە فیتی دەرەكی گەمە بەسەقامگیری كوردستان بكرێت و خەمخۆرانی كوردایەتی و پێشمەرگە دەستەوەستان بووەستێت، لەگەڵ ئەمەشدا پارتی دیموكراتی كوردستان پشووی درێژی هەیە بەرامبەر ئەوانەی دەستیان تێوەگلاوە لە دووبەرەكی و نائارامی و ناسەقامگیری كە بەداخەوە لەپشت حزبی كوردستانی و كەسانی نیشتمانپەروەر خۆیان مەڵاس داوەو زیانی گەورە بەدەستكەوتەكانی ئەوانیش دەگەیەنن.
Top