دادوەر ئازاد حاجی كاكول بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتی لە چاكسازی راگیراوانی شاری هەولێر:هەر كەسێك بەپێی رێنمایەكانی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ بەرامبەر ڤایرۆسی كۆڤید 19 پابەند نەبێت ئەوە بە

دادوەر ئازاد حاجی كاكول بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتی لە چاكسازی راگیراوانی شاری هەولێر:هەر كەسێك بەپێی رێنمایەكانی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ بەرامبەر ڤایرۆسی كۆڤید 19 پابەند نەبێت ئەوە بە
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لێرەولەوی كەسانێ هەبوون ترس و دڵەروكێیان لە ناو شارو شارۆچكەو بەگشتی لەناو كۆمەڵگا بڵاودەكردەوە، لەلایەكی دیكە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی كوردستان بۆ بەدەنگەوەهاتنی خەڵك هێڵێكی گەرمی تەلەفۆنی دانا كە ژمارە(122)ە تاوەكو هاوڵاتیان بۆ هەر كێشەیەكی تەندروستی و گومان هەبوون لە نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆڤید19 لە رێگای ئەو هێلە گەرمەوە پەیوەندی بكەن، گەرچی دیارە هەندێ كەس دوور لە پێویستی و نەخۆشی بۆ سەرقاڵكردنی هێلەكە ئەو هێلە گەرمەیان مەشغول كردوە بۆ ئەو پرسانەو چەندین پرسی دیكە بە پێویستمانزانی یەكێك لە داددوەرەكان لەرووی یاسایی و سزاكانی ئەو حالەتانەمان بۆ روون بكاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندیمانكرد بە دادوەر ئازاد حاجی كاكول بەرپرسی فەرمانگەی داواكاری گشتی لە چاكسازی راگیراوانی شاری هەولێر كرد كە لێرەدا پوختەی وتەوەكانی دەخەینەڕوو:
لەسەرەتاد دادوەر ئازاد حاجی كاكوڵ بە پێویستیزانی پێناسەو ئەركی داواكاری گشتی لەو پرسانەو بەگشتی بخاتەڕوو بەمشێوەیە:
پێناسەو ئەرک و ڕۆڵی داواکای گشتی

داواکاری گشتی نوێنەری کۆمەڵە، بۆ بەرگری کردن لە دادپەروەری و پاراستنی ڕەوایی (مشروعیة) و سیستەمی گشتی و ئاسایشی هەرێم و دارای گشتی و پاراستنی خێزان و تاکە کەسان و ئازادیەکانیان، هەروەها وەک دەزگایەکی چاودێرە لەسەر بڕیار و ئەحکام و یاسا لە دادگاکاندا ھاوكات لە چۆنییەتی جێبەجێکردنیان.
ئەرک و ڕۆڵی داواکاری گشتی لە چاودێری ڕەوادا كە ئەمەش لە (2) دەوازە دا دەردەکەوێ:
دەروازەی یەکەم : ڕۆڵ و ئەرکی داواکاری گشتی کە دەستەبەکردنی ھێمنی و ئارامی لە کەیسی سزایی لە ناو کۆمەڵە دا كە ئەمەش چەند لایەنەک دەگرێتەوە: یەکەم: رۆڵی بزاواندنی (تحريك) کردنی یاسای سزایی.
دووەم: ڕۆڵی داواکاری گشتی لە قۆناغی لێکۆڵینەدا.
سێیەم: ڕۆلی داواکاری گشتی لە قۆناغی دادگا کردنی تۆمەتباردا.
چوارەم: ڕۆلی داواکاری گشتی لە جێبەجێکردنی ئەحکامدا.
دەروازەی دووەم: ڕۆلی داواکاری گشتی لە دەستە بەر کردنی ئاسایش لە ڕووی یاسایەوە ئەمەش چەند لایەنەک لە خۆ دەگرێت:
یەکەم: ڕۆڵی داواکاری گشتی لە پاراستنی سامان و داھاتی وڵاتدا
ڕۆلی داواکاری گشتی لە بەردەم دەستەو لێژنە و ئەنجومەنەکاندا ڕۆلی داواکاری گشتی لە پاراستنی خێزان و منداڵدا
چارەم : ڕۆڵی داواکاری گشتی لە تانە (طعن) بۆ بەرژەوەندی دەوڵەت و مافی گشتی و یاسا.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا، ئەگەر كەسێك تووشی ئەو ڤایرۆسە بێت یان گومان و نیشانەاكنی هەبێت نەچێت بۆ لایەنی پەیوەندارو نەخۆشخانەو پشكنین چۆن مامەلەی لەگەڵ دەكرێت دادوەر ئازاد حاجی كاكول بەمشێوەیە روونی كردەوە.

تاوانەکانی زیان لە جەستە و تەندروستی گشتی دەدەن
‎ئەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ناچێتە نەخۆشخانە کە دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارە لە ناو خەڵک یاخود نیشانەو گومانی تووشبوونی هەبێت، بە پێی ماددەی (368)لە یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی (1969)
‎بە تاوان هەژمار دەکرێ وە سزاکەی بەمشێوەیە: بە گرتن سزا دەدرێ کە لە(3)ساڵ زیاتر نەبێت و ئەوەی بە ئەنقەست کارێکی کردبێ کە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەترسیدار و زیانبەخش بۆ ژیانی خەڵکی لێکەوتبێتەوە. گەر کارەکە ببێتە مردنی مرۆڤ یان کەم مئەندامی بەردەوامی

* لەدوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 31/3/2020 كە هاوڵاتیان دوای گوێبیستبون لە بەڕێز وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە چەند کەسانێکی نابەرپرس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خەڵکی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ بشکێنن و پابەندی ڕێنمایەکانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان نەبن، ئەوە دادوەر ئازاد حاجی كاكوڵ گوتی: ئەم کارەش بە تاوان هەژمار دەکرێ بە پێی یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی (1969) بە ماددەی (240) بە گرتن سزا دەدرێ لە (6) مانگ زێتر نەبێت یان بە پێژماردن (غڕامە) سزا دەدرێ ئەوەی سەرپێچی فەرمانەکانی دەسەڵاتە یاسایەکان و حوکمەتی هەرێمی کوردستان بکات.
هەروەها لەوەڵامی ئەوە پرسیارەی كە ئەوانەی هێلی گەرمی تەندروستی بەبێكار بەبێ هۆكار سەرقاڵ دەكەن داوەر ئازاد حاجی كاكوڵ وتی:
بەداخەوە دوای بیستنی هەواڵێک لە وەزارەتی تەندروستی کە گوایە هەندێ کەسی نابەرپرس هەڵساون بە گاڵتە و ڕابوردن بە هێڵی (122) کە هێڵی گەرمی وەزارەتی تەندروستیە بۆ گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە سزا دەدرێن بەپێی ماددەی (2)ی لە یاسای ژمارەی (6)ی ساڵی (2008) یاسای خراپ بە کارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە هەرێمی کوردستان .
بە بەند کردنی لە (6) مانگ کەمتر نابێت وە لە (5) ساڵیش زیاتر نابێت، و پێژماردن(غڕامە) سزا دەدرێ کە لە (1) ملیۆن کەمتر نابێت و لە (5) ملیۆن دینار زیاتر نابێت یان بە یەکێک لەو 2 سزایە سزا دەدرێ .
Top