گرفتارییه‌كانی ژنانی برینداربووی چه‌كی كیمایی له هه‌ڵه‌بجه .. (( ئیراد منوچر سان ئه‌حمه‌د ))
March 15, 2021
کۆمەڵایەتی
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌وێت تیشكی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و پشكه گه‌وره‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی چه‌كی كیمیایه كه كاریگه‌ری وگرفتی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی درێژ خایه‌نی بۆ ژنان بریندربوو، له‌م شاره‌دا دروست بووه، به‌جۆرێك كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی كردۆته سه‌ر ژیان و گوزره‌رانی ئه‌م ژنانه، كه به‌رده‌وام ڕۆژانه بڕێكی زۆر له ده‌رمان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و زۆرێك له چاره‌سه‌رانه‌له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕن . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكیان پێویستیان به چاره‌سه‌ركردنی زۆر به‌په‌له هه‌یه، وه‌ك چاندنی سیه‌كان و نه‌شته‌رگه‌ری چاو و پێست كه تائێستا بۆیان ئه‌نجامنه‌دراوه ، وه بارگرنی و سه‌ختی له‌سه‌ر شانی خێزانی ئه‌م ژنانه دروست كردووه له كڕینی چاره‌سه‌ره‌كان به‌هۆی تێچووی به‌رز له كڕینی ده‌رمان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و قه‌یرانه ئابووری سه‌خته‌ی كه ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له كاریگه‌ره درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌م چه‌كه له‌سه‌ر ژنانی به‌ركه‌وته له هه‌ڵه‌بجه و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك گرفتی له‌ده‌ستدانی بینایی و هه‌ناسه‌توندی و كۆكه‌ی به‌رده‌ومه، كه ده‌رهاویشته‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ دروست بێت، له‌وانه سه‌رهه‌ڵدانی گرفتی جیابوونه‌وه له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوونی تایبه‌ت به خۆیان، كه زۆرجار له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سانی وه‌ك براو خوشكه‌كانیان ده‌ژین، یان ژماره‌یه‌كی دیكه له‌م ژنانه هاوسه‌ره‌كانیان دووباره هاوسه‌رگیریبانكردۆته‌وه و ژنی دوومیان هێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ژنانه له دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دژوار‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن له‌لایه‌ك ناڵاندنیان به‌ده‌ست نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و لایه‌كی دیكه گرفتی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه.
له هه‌ندێ باردا بۆ چاره‌ه‌سركردنی دۆخی ئه‌م بریندارانه له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌گرفتی هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه ئامێری پزیشكیان له‌ماڵه‌وه بۆ دانراوه، به‌ڵام ئه‌م ژنانه شاره‌زایی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر كارپێكردنیان نییه و ناتوانن سوودی ته‌ندروستی لێوه‌ربگرن. چونكه ئه‌م ئامێرانه پێویسته كه‌سانی پسپۆڕ چاودێری ته‌ندروستی كارپێكردنیان بۆ بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌ش له قۆناغی وه‌چه خستنه‌وه‌دان له كاتی مندڵبووندا توووشی گرفتی به‌كارهێنانی ده‌رمان و ته‌نگه نه‌فه‌سی ده‌بنه‌وه و پێویستیان به چاودێری ته‌ندروستی چڕ هه‌یه، وه‌ك دایبنكردنی ئۆكسجین و پزیشكی پسپۆڕی ژنان به بێ به‌رامبه‌ر. به‌ڵام خزمه‌ت گوزاریه ته‌ندروستییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی له پاریزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌م ژنانه به‌پێی پسپۆرییه پزیشكییه‌كان له ئاستێكی زۆر لاوازدایه، بۆ خزمه‌تكردن به توێژه‌ی ژنانی به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی ، به تایبه‌تی پسپۆرییه‌كانی وه‌ك چاو و ژنان و مندڵبوون و پێست، له‌كاتێكدا گرنگه خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان به‌رفراوان بكرێت، ئه‌ویش بۆ خزمه‌تكردنی ژنانی به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی چونكه زۆرێكیان له كلینیكه پزیشكییه تایبه‌ته‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و بارگرانی ئابووری بۆ دروست كردوون.