پیرۆزه ئه‌مڕۆ له ھه‌موو جیھان به گشتی و ھه‌موو خانمێك به تایبه‌تی . . . (( سۆزه ساماڵ ))
March 8, 2021
کۆمەڵایەتی
كه خۆتت خۆش بوویێت و نرخی خۆت بزانه! باش بزانه خۆشه‌ویستی كه‌سانی چوارده‌ورمان بۆ ئێمه له‌وانه‌یه كات و ڕۆژ و مه‌رجی تایبه‌تی ھه‌بێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌توانین ھه‌موو كات و ساتێك و بێ مه‌رج خودی خۆمان خۆش بووێت، دڵنیات ئه‌كه‌مه‌وه، ھه‌ر كاتێك ھه‌وڵت دا ئه‌وه بكه‌یت ئه‌وسا ھه‌موو خۆشه‌ویستی گه‌ردوون بۆ تۆ له‌به‌ر ده‌ستتدا ئه‌بێت به‌درێژایی ساڵ نه‌ك ته‌نھا له یه‌ك ڕۆژدا.
گرنگه بزانیت تۆ نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا پێك ئه‌ھێنیت، به‌ڵام زۆر گرنگه بزانیت كه نیوه‌كه‌ی دیكه له به‌ر ده‌ستی تۆدا په‌روه‌رده و گه‌وره ئه‌كرێت، كه‌واته گرنگه خۆتت خۆش بووێت، به ھێنده‌ی ئه‌وه‌ش گرنگه خۆشه‌ویستی بچێنیت بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی به‌رھه‌م بھێنیت.
• ڕاھێنه‌ری ژیان و رایكی ماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تی